ئه‌ڵمانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترینیۆرۆی 2024

بەهۆی خراپی رێکخستنی میوانداریکردنی یۆرۆی 2024 رەخنە لە ئەڵمانیا دەگیرێت

دوای حەفت رۆژ چەندان هەڵە و کەموکوڕی لە میوانداریکردنی یۆرۆی 2024 روویان داوە

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی خراپی رێکخستنی میوانداریکردنی یۆرۆی 2024 رەخنە لە ئەڵمانیا دەگیرێت و دوای تێپەڕبوونی حەفت رۆژ چەندان هەڵە و کەموکوڕی لە میوانداریکردنی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە روویان داوە.

فیلیپ لام سەرپەرشتیاری دۆسیەی میوانداریکردنی یۆرۆی 2024 بۆچوونێکی جیاوازی هەیە و بەرگری لە میوانداریکردنی وڵاتەکەی دەکات.

شاندی هەڵبژاردەی فڕەنسا رەخنەی زۆری هەیە

کەناڵی RMC SPORTـی فڕەنسای ئاشکرایکردووە، شاندی هەڵبژاردەی فڕەنسا رەخنەی زۆریان لە میوانداریکردنی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا هەیە و لەو دۆخە ناڕازین کە لە ئەڵمانیا دەگوزەرێت، یاریزانانی فڕەنسا پێش یارییەکەیان بەرامبەر نەمسا و دواێ یارییەکەش گلەیی و گازاندەی زۆریان کردووە، بەڵام ئێستا نایانەوێت پێش یارییەکەی هۆڵەندا ئەم بابەتە زەق بکەنەوە.

کەناڵە فڕەنسییەکە ئاشکرایکردووە، یاریزانانی فڕەنسا بەهۆی دووری هۆتێلەکەیان لە یاریگای یارییەکەیان سێ کاتژمێر لەناو پاس بوون، تاوەکو گەیشتوونەتە یاریگا ئەمەش بووەتە هۆی شەکەت و ماندووبوونی یاریزانەکان، گلەییەکی دیکەی یاریزانەکان بەهۆی گۆرینی یاریگای راهێنانەکانیان بوو، شەوی پێش یارییەکەیان بەرامبەر نەمسا لەجیاتی ئەوەی لە یاریگای سەرەکی یارییەکە مەشق و راهێنان بکەن، لە یاریگایەکی بچووک راهێنانیان کردووە کە گەرماوی لێ نەبووە و یاریزانەکان 25 خولەک دوای گەڕانەوەیان بۆ هۆتێل ئینجا خۆیان شووشتبوو.

محەمەد ئەبوتریکە رەخنەی توند لە ئەڵمانیا دەگرێت

محەمەد ئەبوتریکە شرۆڤەکاری کەناڵی بی ئین سپۆرتسی قەتەری لە ستۆدیۆی شیکاری یارییەکانی یۆررۆی 2024 لەبارەی چۆنییەتی میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکە گوتی :’یاریزانانی ئەڵمانیا لە یارییەکانی مۆندیالی 2022 لە قەتەڕ دەستیان لە سەر لووتیان دادەنا، بەڵام ئێمە ئێستا دەستمان لەسەر چاوەکانمان دادەنێین بۆ ئەوەی ئەو میوانداریکردنە خراپەی ئەڵمانیا نەبینین، رۆژانە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هاندەران روودەدات و یاریگاکانیش کێشەیان زۆرە و بۆ میوانداریکردنی یارییەکان ئامادە نین’.

یەکێکی دیکە لە ئالنگارییەکانی بەردەم ئەڵمانیا لە میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکە هەڵسوکەوتی هاندەرانی هەڵبژاردەکانە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی سڕبیا بەهۆی هەندێک دروشمی هاندەرانی کڕواتیا و ئەلبانیا هەڕەشەی کشانەوە لە پاڵەوانێتییەکە دەکەن و داوایان لە ئەڵمانیا کردووە رێگا لەو هاندەرانە بگرێط کە دروشم لە دژی سڕبییەکان دەڵێنەوە.

بەشێک لە یاریگاکان بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی یۆرۆی 2024 ئامادە نین

رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، هاندەران گلەییان لە چەند یاریگایەکی ئەڵمانیا هەیە کە بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە دەستنیشانکراون، یاریگای MHB ئارینا لە شتوتگارت یەکێکە لەو یاریگایانەی میوانداریی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەکات، لە کاتی یەکێک لە یارییەکان بەهۆی هێرشی شانەی هەنگ هاندەران بێزاربوون و نەیاندەتوانی بە ئاسوودەیی سەیری یاری یارییەکە بکەن، چەند شانەیەکی هەنگ کە لەو یاریگایەدا هەبوون هێرشیان دەکردە سەر هاندەران.

یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک لە دۆرتمۆند پێش یاریی نێوان تورکیا و جۆرجیا بەهۆی باران بارین بە تەواوەتی بەشێکی یاریگاکە وێران بوو، هاندەران بەهۆی خراپی یاریگاکە لە کاتی باران بارینەکە هەراسان بوون.

A Georgia fan launches a punche towards a rival supporting Turkey

هاندەران لە ئەڵمانیا گلەییان لە گواستنەوە و گەیاندن هەیە

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، هاندەرانی ئینگلتەرا گلەییان لە ئامرازەکانی گواستنەوە و گەیاندن هەیە، بەگوێرەی رۆژنامە بەریتانییەکە هاندەرانی میوانداریکردنی یۆرۆی 2024 لەلایەن ئەڵمانیاوە بە ‘کارەسات’ لە قەڵەم دەدەن، هاندەرێک دەڵێت :’لە یۆرۆی 2024 یەک میترۆ بۆ 45 هەزار کەس دانراوە و ئەو میترۆیە تەنیا 20 خولەک جارێک نۆرەی دێت’.

هاندەرانی ئەوروپا گلەییان لە گواستنەوە و گەیاندن هەیە و بەشێک لە هاندەران بەهۆی جەنجاڵی و قەرەباڵخی شەقام و ئامرازەکانی گواستنەوە و گەیاندن، ناتوانن بە ئاسانی بچنە یاریگاکان و ناوچەی هاندەران و شوێنی مانەوەیان.

هاندەران لە چەند یارییەک شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوانیان روویان دا، لە یاریی ئینگلتەرا و سڕبیا و یاریی تورکیا و جۆرجیا گرژی لە نێوان هاندەران دروستبوو.

Turnierchef Philipp Lahm ist mit der EM-Organisation bislang „sehr zufrieden“.

فیلیپ لام بەرگری لە وڵاتەکەی دەکات

فیلیپ لام سەرپەرشتیاری دۆسیەی میوانداریکردنی یۆرۆی 2024 بۆچوونێکی جیاوازی هەیە و بەرگری لە میوانداریکردنی وڵاتەکەی دەکات.

فیلیپ لام ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و سەرپەرشتیاری دۆسیەی میوانداریی یۆرۆی 2024 لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی ARDـی ئەڵمانی دەڵێت :’بێگومان هەندێک شت هەن دەکرێت باشتر بکرێن و بە شێوەیەکی باشتر رێکبخرێن، بەڵام بە گشتی زۆر لە میوانداریکردنی یۆرۆی 2024 رازین، لە گواستنەوەی هاندەران یان چوونە ژوورەوەیان، بێگومان بەهۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر روویان لێرە کردووە، ئاساییە ئەگەر هەندێک لە هاندەران نەتوانن لەکاتی خۆی گەشت بکەن یان بگەنە جێگای مەبەست’.

بابەتی زیاتر

Back to top button