کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

لێدوانەكانی سكالۆنی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر كەنەدا

Yariga App

یاریگا –

لێدوانەكانی لیۆنێل سكالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر كەنەدا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئەرجەنتین و كەنەدا لە یاری كرانەوەی كۆپا ئەمریكا رووبەڕووی یەك بوونەوە و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی تانگۆ كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی كۆپا ئەمریكای 2024.

گۆڵەكانی ئەرجەنتین لەلایەن جولیان ئالڤارێز لە خولەكی 49 و لاوتارۆ مارتینێز لە خولەكی 88 تۆمار كران.


لە دوای یارییەكە سكالۆنی گوتی:

بردنەوە هەمیشە متمانە بەخۆبوون بە تیپەکە زیاد دەکات، دوێنێ گوتم کە کەنەدا رکابەرێکی قورسە، بەڕاستیش وابوو، بەڵام تاقیکردنەوەیەکی باش بوو.

گرنگترین شت لە تیمەكەدا ئەوەیە كە هەمیشە دەگەڕێنەوە، سرووشتی یارییەكە هەرچۆنێك بێت ئەوان دەگەڕێنەوە، هەلی گۆڵكردن درووست دەكەن و بە توندی بەرگری دەكەن.

لەسەر یاریگایەكەی شایستە و باش یاریمان نەكرد، چیمەنی یاریگاكە دوو رۆژ پێش ئێستا گۆڕدرا.

چاوەڕوان دەكرێت لە دووەم یاریدا ئەرجەنتین رووبەڕووی هەڵبژاردەی چیلی ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button