گرنگترینیۆرۆی 2024

پێدری ژمارەیەكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی یەكسان كردەوە

Yariga App

یاریگا –

پێدری گۆنزالێز، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا ژمارەیەكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەفسانەی تۆپی پێ یەكسان كردەوە.

شەوی رابردوو هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئیتاڵیا رووبەرووی یەك بوونەوە و یارییەكە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئیسپانییەكان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2024.

لە دوای بەشداریكردنی لە یارییەكەدا پێدری ژمارەیەكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی یەكسان كردەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان، پێدری پێش تەمەنی 21 ساڵی بەشداری لە 12 یاری جامی جیهانی و یۆرۆی كردووە و بەوەش ژمارەكەی رۆناڵدۆی یەكسان كردەوە كە لەو تەمەنەدا ئەو ژمارە یارییەی لەو دوو پاڵەوانیەتییەدا كردووە.

پێدری یەكێكە لە یاریزانە سەرەكیەكانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئامانجی بەدەستهێنانی نازناوێكی گەورەیە لەگەڵ هەڵبژاردەكەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button