کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

مێسی: دەمانزانی یارییەكە قورس دەبێت

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، كاپتن و سەركردەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین باس لە رووبەڕووبوونەوەكەیان بەرامبەر كەنەدا دەكات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئەرجەنتین و كەنەدا لە یاری كرانەوەی كۆپا ئەمریكا رووبەڕووی یەك بوونەوە و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی تانگۆ كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی كۆپا ئەمریكای 2024.

گۆڵەكانی ئەرجەنتین لەلایەن جولیان ئالڤارێز لە خولەكی 49 و لاوتارۆ مارتینێز لە خولەكی 88 تۆمار كران.


لە دوای یارییەكە مێسی گوتی:

ئێمە دەمانزانی یارییەكە قورس دەبێت، بۆشایی زۆر نەبوو، بەڵام خۆشبەختانە توانیمان لە گێمی دووەمدا گۆڵ بكەین، بەڵام یارییەكە ئاڵۆز بوو.

ئێمە توانای راگرتنی تۆپ و گۆڕینی ئاڕاستەكەی لە لایەكەوە بۆ لایەكەی دیكەمان هەیە، زۆربەی ئەو هەڵبژاردانەی رووبەروومان دەبنەوە تاكتیكی جیاواز بەرامبەرمان دەگرنە بەر، بۆیە دەبێت پارێزگاری لە تۆپەكە بكەین.

هەمیشە دەڵیم گرنگی بە ژمارە پێوانەییەكان نادەم، دەمەوێت چێژ لە پاڵەوانییەتی ئێستای كۆپا ئەمریكا وەربگرم و هەموو شتێكی خۆم ببەخشم بۆ پاڵەوانیەتیەكە.

چاوەڕوان دەكرێت لە دووەم یاریدا ئەرجەنتین رووبەڕووی چیلی ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button