سعوودیەگرنگترین

لێدوانی فەرمی؛ راهێنەری ئیتیحاد بەهۆی بنزیمەوە دوورخراوەتەوە

Yariga App

یاریگا –

دەرکەوت دوورخستنەوەی مارسێلۆ گایاردۆ لە یانەی ئیتیحاد تەنها بەهۆی ئەنجامەکانەوە نەبووە، بەڵکوو مامەڵەی لەگەڵ کەریم بنزیمەیش هۆکارە سەرەکییەکە بووە.

راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە لە 18ی نۆڤێمبەری 2023 وەک راهێنەری ئیتیحاد دەستنیشانکرا، دوای کەمتر لە شەش مانگ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

ئەمرۆ دوای بردنەوەی هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانە سعودیەکە، لوئەی نازری سەرۆکی تازە هەڵبژێردراو چەند لێدوانێکیدا لەوانە پرسی نێوان مارسێلۆ گایاردۆ و کەریم بنزیمە و وتی

گایاردۆ هەڵەی گەورەی کرد، کە داوای دووخرستنەوەی بنزیمەی کرد کە ئەوە شتێکە بە لای ئێمەوە قبوڵکراو نییە.

کەریم بەشێکی سەرەکیی پرۆژەی سعودیە و یانەکەیشە.

سەرۆکە نوێیەکە لەبارەی شوێنگرەوەی گایاردۆ باسی لەوە کرد کە ئێستا دوو بۆ سێ کەس بژاردەیانە بۆ راهێنەرایەتی نوێی یانەکە.

ئیتیحاد وەرزی رابردوو پلەی پێنجەمی خولی رۆشەنی سعودی کۆتاییپێهێنا و نەیتوانی سەربکەوێت بۆ چامپیۆنزلیگی ئاسیای وەرزی دادێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button