گرنگترینیۆرۆی 2024

ئێمباپێ لەبارەی یارییەکەی هۆڵەندا قسەی خۆی کردووە

سوپەر کیلیان بەپەرۆشە بۆ یارییەکە

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ مەشقەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا دەستپێکردووە، بەڵام بە تەنیا مەشەکان دەکات.

تۆڕی RMC بڵاویکردووەتەوە، کیلیان ئێمباپێ دەیەوێث بەشداری لە یاری سبەی شەو بەرامبەر هۆڵەندا بکات، سەرەڕای شکانی لووتی لە یاری رابردوو بەرامبەر هەڵبژاردەی نەمسا.

ئەمڕۆ کیلیان بەبێ دەمامک (ماسک) مەشقەکانی کرد، بەڵام پێشبینی ناکرێت بەبێ دەمامک بەشداری یارییەکانی داهاتوو بکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا بە RMC راگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت، چەند کاتژمێرێک بەر لە یارییەکە، دەمامکی تایبەت دەگاتە دەست ئێمباپێ، دواتر لەگەڵ تیمی تایبەت، بڕیار لەسەر ئامادەیی بۆ یاریی سبەی دەدرێت.

کیلیان کاتێکی زۆر کەمی لەبەردەست دەبێت، تاوەکو بە تەواوی دەمامکەکەی تاقیبکاتەوە، چونکە دەبێ لەڕووی ئازار و هەستەوە بە تەواوی لێی دڵنیاببنەوە، چونکە پێناچێت دەمامکەکە زۆر زووتر لە کاتی یارییەکە ئامادەبێت.

تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ بەشداریکردنی لە یارییەکەی هۆڵەندا نییە، رەنگە لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت و رەنگە تەنیا وەک یاریزانی یەدەک بەشداری بکات، بەڵام لەسەرووی هەموویەوە، کیلیان دەیەوێت یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button