کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

پارێدێس:هەست بە فشار ناکەین، ده‌مانه‌وێت پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ بكه‌ین

Yariga App

یاریگا –

لیاندرۆ پارێدێسی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئەرجەنتین پێی وایە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکای ئه‌مجاره‌ زۆر قورستر دەبێت لە وه‌شانه‌كانی پێشوو، ئه‌مه‌ش بەهۆی سەختی له‌ بەرگریکردن لە نازناوەکە.

یاریزانە رۆما لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەست بە فشار ناکەین، هەست دەکەین تەحەدایەکی نایاب و ناوازەیە، دەزانین بەرگریکردن لە نازناوەکە چەندە قورسە، لە دوایین پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا زۆر قورستر دەبێت.

یاریزانه‌كه‌ی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گوتیشی، لەڕووی جەستەیی و تەکنیکییەوە هەستێکی زۆر باشم هەیە، هه‌ڵبژارده‌كه‌شمان زۆر به‌باشی ئاماده‌یه‌، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ بكه‌ین.

هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌ یاریی كردنه‌وه‌ی كۆپا ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی كاتژمێر 03:00 به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كه‌نه‌دا یاریی ده‌كات.

بابەتی زیاتر

Back to top button