گرنگترینیۆرۆی 2024

شەكیری ریكۆردێكی مێژووی بە ناوی خۆی كرد

Yariga App

یاریگا –

شێردان شەكیری، ئەستێرەی هەڵبژاردەی سویسرا و یانەی چیكاگۆ فایری ئەمریكی ریكۆردێكی مێژووی بە ناوی خۆیەوە دەكات.

شەوی رابردوو هەردوو هەڵبژاردەی سویسرا و سكۆتلاند رووبەرووی یەك بوونەوە و یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2024.

لەخولەكی 13 مەكتۆمینای گۆڵی یەكەمی سویسرای كرد و لە خولەكی 26 شەكیری گۆڵی یەكسان بوونی بۆ سویسرا كردەوە.

 


بەگوێرەی زانیاریەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان، شەكیری بوو بە یەكەم یاریزان كەلە كۆتا شەش پاڵەوانیەتی گەورەیی وەك جامی جیهانی و یۆرۆ گۆڵ تۆمار بكات.

ئەوەش خراوەتە روو، شێردان شەكیری لە یۆرۆی ساڵەكانی 2016,2020,2024 و لە جامی جیهانی ساڵەكانی 2014,2018,2022 توانیویەتی گۆڵ بۆ هەڵبژاردەكەی تۆمار بكات.

سویسرا بە كۆكردنەوە چوار خاڵ لە ریزبەندی كۆمەڵەی دووەمی یۆرۆی 2024 دێت و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button