دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ کیێزا ململانێی گەورەکانی گەرم کردووە و ئەستێرەیەک بارسێلۆنای دەوێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

لازیۆ نزیکترین یانەیە لە مەیسن گرینوود، ئارسیناڵ ئامادەیە یاریزان و بڕە پارەیەک بۆ گواستنەوەی بڕونۆ گیمارێش خەرج بکات، لیڤەرپوول چووە نێو رکابەرییەکانی بەدەستهێنانی واژۆی مایکڵ ئۆلیس.

ئیتیحاد و نەسڕ بە توندی چوونەتە نێو ململانێی بەدەستهێنانی واژۆی فێدێریکۆ کیێزا، یاریزانی یوڤێنتوس – رودی گالێتی

لازیۆ گفتوگۆکانی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی مەیسن گرینوود دەستپێکردووە، یانە ئینگلیزییەکە داوای بڕی 30 ملیۆن پاوەند دەکات – دەیلی مەیڵ

نیکۆ ویلیامس، یاریزانی ئاتلێتیک بیلباو چاوی لە پەیوەندیکردنە بە بارسێلۆنا، سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن ئاستۆن ڤیلا، ئارسیناڵ، لیڤەرپوول و نیوکاسڵ یونایتد – HITC

یوڤێنتوس و ناپۆلیش لە نزیکەوە چاودێری گرینوود دەکەن – ئیندیپێندێنت

ئارسیناڵ هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی پێدرۆ نێتۆ، یاریزانی وۆڵڤز دەستپێکردووە – گیڤ می سپۆرت

ئارسیناڵ ئامادەیە یاریزانێک و پارەی کاش لە پێناو گواستنەوەی بڕونۆ گیمارێش، یاریزانی نیوکاسڵ یونایتد بەکاربهێنێت – فووتبۆڵ ترانسفێرس

لیڤەرپوول لە پڕ چووەتە نێو رکابەرییەکانی بەدەستهێنانی واژۆی مایکڵ ئۆلیس، یاریزانی کریستال پاڵاس و ململانێ لەگەڵ چێڵسی و مانچێستەر یونایتد دەکات – فووتبۆڵ ترانسفێرس

تۆتنهام پێش ئاستۆن ڤیلا کەوتووە و نزیکە لە گواستنەوەی وێستن مەککێنی، یاریزانی یوڤێنتوس – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئەیسی میلان تاوەکو ئێستا دەستبەرداری بیرۆکەی گواستنەوەی ماتی کاش، بەرگریکاری ئاستۆن ڤیلا نەبووە، بەڵام ئینتەر میلانیش ئێستا هاتووەتە سەرهێڵ و دەیەوێت شوێنگرەوەیەک بۆ دێنزێل دومفریس، دابین بکات – سکای سپۆرت ئیتاڵیا

مانچێستەر یونایتد کەوتووەتە خۆی و دەیەوێت گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ لیل لەبارەی گواستنەوەی جۆناسان دەیڤد، هێرشبەری کەنەدی دەستپێبکات – iNews

گفتوگۆکانی نێوان نیس و مانچێستەر یونایتد لەبارەی گواستنەوەی ژان کلەیر تۆدیبۆ گەیشتبووە قۆناخێکی پێشکەوتوو، بەڵام بەهۆی رێساکانی یوێفای خاوەندارێتی یانەکان، گفتوگۆکان وەستاون – فابریزیۆ رۆمانۆ

مانچێستەر یونایتد نوێکردنەوەی گرێبەستی بڕونۆ فێرناندێسی نەکردووەتەوە ئامانجی سەرەکی ئەم هاوینە، سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن بایرن میونشن و ئینتەر میلان – مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز

سوفیان ئەمرابت بە فیۆرێنتینای راگەیاندووە، نایەوێت بگەڕێتەوە یانەکە، ئەمەش دوای بەسەربردنی وەرزێک بە خواستن لەگەڵ مانچێستەر یونایتد – ئاتلێتیک

وێستهام رووبەڕووی ململانێی توندی ئیتیحاد بووەتەوە و نایەوێت دەستبەرداری محەمەد کودوس ببێت – ESPN

لێستەر سیتی و فولهام چاویان بڕیوەتەوە ئێدواردۆ بۆڤ، یاریزانی رۆما – HITC

بابەتی زیاتر

Back to top button