كۆنگرەی رۆژنامەوانی سكالۆنی پێش یارییەكەیان بەرامبەر كەنەدا
یاریگا –
كۆنگرەی رۆژنامەوانی لیۆنێل سكالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێش یارییەكەیان بەرامبەر كەنەدا.
وا بڕیارە بەرەبەیانی سبەی لە یاری كردنەوەی كۆپا ئەمریكا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و هەڵبژاردەی كەنەدا رووبەرووی یەك ببنەوە.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هاوشانی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی كەنەدا، چیلی و پێرو لە كۆمەڵەی یەكەم دێت.
Scaloni declaró que el equipo se lo dará primero a los jugadores, antes del debut vs. Canadá en la Copa América.
🤔 ¿Y vos? ¿Qué 11 pararías? pic.twitter.com/n4wjzpv9Tr
— SportsCenter (@SC_ESPN) June 19, 2024
كۆنگرەی رۆژنامەوانی لیۆنێل سكالۆنی پێش رووبەرووبوونەوەی كەنەدا:
ئایا تیمەكە هێشتا لە خۆشی بردنەوەی جامی جیهانی و كۆپا ئەمریكادایە؟
رابردوو كۆتایی هات، زۆر جوان بوو، بەڵام كۆتایی هات و دەبێت بیر لەوە بكەینەوە كە چی لە دوای ئەوەوە دێت.
رات چییە لەسەر رووبەرووبوونەوەی كەنەدا؟
كەنەدا تیمێكی زۆر باشە، ئەوان یاریزانی گرنگ و راهێنەرێكی نوێیان هەیە و تاكتیكی نوێشیان دەبێت، بۆیە رووبەرووبوونەوەیان قورسە، بەڵام ئێمە ئامادەین یارییەكەمان ئەنجام بدەین.
بارودۆخی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێش یارییەكانی كۆپا ئەمریكا چۆنە؟
ئێمە باشین، بیرۆكەی روونمان هەیە، هەست بە سەختی ئەم پاڵەوانیەتییە دەكەین، ئێمە ئامادەین بۆ ئەوەی لە داهاتوودا دێت.
هیچ پێكانێكتان هەیە پێش رووبەرووبوونەوەی كەنەدا؟
هەموو یاریزانەكان ئامادەن و پێكهاتەیەكی گونجاو هەڵدەبژێرین.
ئایا پێش یارییەکەی کەنەدا هیچ دڵەڕاوكێیەكتان هەیە؟
ئێمەی ئەرجەنتینی هەمیشە هەست بە دڵەڕاوکێ و گرژی دەکەین کاتێک یارییەکی نوێ و گرنگ لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانیدا هەیە، ئەمە رێگای ئێمەیە بۆ چێژوەرگرتن.
تانگۆ پاڵەوانی وەشانی رابردووی پاڵەوانییەتیەكەیە كاتێك لە یاری كۆتایی بە گۆڵێكی ئانخێل دی ماریا لە نێو یاریگایا ماراكانا شكستیان بە هەڵبژاردەی بەڕازیل هێنا.