عێراقکوردستان

نزار مەحروس: خولی ئەستێرەکانی عێراق بەراورد بە وەرزەکانی رابردوو زۆر پێشکەوتووە

Yariga App

یاریگا-

دوای سەرکەوتنیان لە یاریەکەی ئەمڕۆ لە گەڕی 33ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، نزار مەحروس باس لە پێشکەوتنی خولەکە دەکات بەراورد بە وەرزەکانی رابردوو.

نەورۆز سەرکەوتنێکی گرینگی بە دەستهێنا و بە تاکە گۆڵی مەڕوان حوسێن لە بەغدا توانی لە نەفت بباتەوە و جارێکی تر هێزی خۆی لە خولەکە سەلماندەوە، نزار مەحروس دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەربارەی سەرکەوتنەکە و ئاستی یاریزانەکانی گوتی:

خولی ئەستێرەکانی عێراق زۆر پێشکەوتووە بەراورد بە وەرزەکانی رابردوو، سێ خاڵمان لە یانەیەکی زۆر زەحمەت وەرگرت کە خاوەن راهێنەرێکی باشن و لە خاکی خۆیان یاری یان دەکرد، ئەم سەرکەوتنە زیاتر باوەڕ بەخۆبوون بە یاریزانەکانم دەبەخشێت بۆ ئەوەی لە داهاتوو باشتر بن، لە گێمی دووەم تیپەکەمان کشایەوە ئەویش بە هۆی بەرزی پلەی گەرمی بوو کە کاریگەری هەبوو لە سەر ئاستی یاریزانەکان.

چۆمان ئەحمەد گۆڵپارێزی سورپۆشەکانی سلێمانی کە لە یارییەکەی ئەمڕۆ و چەند یاری رابردوو ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و هۆکارێکی سەرکەوتنەکانی نەورۆز بووە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئامادە بوو گوتی :

خۆم و هاوڕێکانم توانیمان بەرگرییەکی باش لە گۆڵەکەمان بکەین سەرەڕای پاڵەپەستۆی بەردەوامی تیپی بەرامبەر، ئامادەکردنی یاریزانەکان لە رووی دەروونیەوە کاریگەری تەواوی لە سەر تیپەکەمان هەبووە و دەخوازم بەمشێوە بەردەوام بن.

وێرای سەرکەوتنیان لەم یاریەی ئەمڕۆ نەورۆز لە خانەی حەفتەم مایەوە بە 51 خاڵ و یەکشەمەی داهاتووش لە یاریگای مەلعەبەکە لە سلێمانی رووبەرووی نەجەف دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button