یۆرۆی 2024

لە ژووری جلگۆڕینی ئۆکرانیا گرژی لە نێوان یاریزانان و راهێنەر درووست دەبێت

Yariga App

یاریگا –

دوای شکستی هەلبژاردەی ئۆکرانیا بەرامبەر رۆمانیا بە سێ گۆڵی بێ وەڵام، یاریزانە ئۆکرانیەکان داوایان لە راهێنەرەکەیان کرد کە ژووری جلگۆڕین بەجێبهێڵێت تاوەکوو خۆیان چارەسەرێک بۆ دۆخی یارییەە بدۆزنەوە.

بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی بیڵد، دوای شکستە قورسەکەیان، یاریزانانی ئۆکرانیا داوایان لە سێرجی رێبرۆڤ، راهێنەری هەڵبژاردەکەیان کردووە ژووری جلگۆڕین بەجێبهێڵێت، بۆ ئەوەی بتوانن بەبێ ئامادەبوونی راهێنەر باسی شکستەکە بکەن. ئەم دۆخە دەریدەخات کە بارودۆخ لە نێوان هەڵبژاردەکە و راهێنەر بە باشی بەڕێوەناچێت.

رێبرۆڤ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی دوای یاریی لەبەردەم رۆژنامەنوسان رەخنەی لە ئەنجامەکە و هەڵوێستی تیپەکەی گرت  و گوتی:

یاریزانەکان درکیان بەوە کرد کە هەوڵەکانیان بەس نییە. ئێمە نەتەوەیەکی گەورە و بەهێزین کە بەرگری لە وڵاتەکەمان دەکەین. بەڵام یاریزانەکان ئەوەیان نیشان نەدا.

سێرجی رێبرۆڤ, راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆکرانیا

ئەم قسانەی راهینەر یاریزانەکانی دوو هێندەی تر توڕە کرد. هاوکات چەند یاریزانێکی بەناوبانگی نێودەوڵەتی وەک مۆدریچ یاریزانی (چێڵسی) و زینچنکۆ یاریزانی (ئارسناڵ) و لۆنین گۆڵپارێزی (ریال مەدرید) داوای لێبوردنیان لە خەڵکی وڵاتەکەیان کردووە و بەڵێنیان داوە لە یارییەکانی داهاتوودا قەرەبووی ئەم شکستە بکەنەوە.

ئۆکرانیا لە دووەم یارییان لە قۆناخی کۆمەڵەکان رۆژی هەینی کاتژمێتر 16:00 بەرامبەر هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا یاریی دەکەن و هیوادارن بتوانن لەم یارییەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button