وێنە و ڤیدیۆ | ئادیداس لاپچینە نوێیەکەی مێسی بۆ کۆپا ئەمریکای 2024 راگەیاند
یاریگا –
ئادیداس لاپچینە نوێیەکەی مێسی بۆ کۆپا ئەمریکا راگەیاندووە کە رەنگی لاپچینەکە زێڕین و ڕەشە.
کۆمپانیای ئادیداسی ئەڵمانی کە تایبەتە بە کەلوپەلی وەرزشی و سپۆنسەری لیۆنێل مێسییە، ئەمڕۆ لاپچینە نوێیەکەی لیۆنێل مێسی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی ئینتەر مەیامی راگەیاندووە، کە لاپچینەکەی لە جۆری F50ـیە و تایبەت بە لیۆ دروستکراوە.
crest on the heart, boots in gold.
ready. let’s go! 💪
el escudo en el corazón, botines en oro.
listo. vamos! 💪 pic.twitter.com/ttZlDVHhL2— adidas Football (@adidasfootball) June 19, 2024
لاپچینە نوێیەکەی مێسی لە رەنگی زێڕین و رەش دیزاین کراوە و لۆگۆی لیۆ و ناوەکەی لەسەر لاپچینەکە نەخشێنراوە، کە دوو رۆژی دیکە لیۆ لە یەکەم یاریی کۆپا ئەمریکا رووبەڕووی کەنەدە دەبێتەوە.
لاپچینەکەی مێسی بەناوی Triunfo Dorado ناونراوە، رۆژی هەینی کاتژمێر 03:00ـی بەرەبەیان بە کاتی هەولێر، ئارجێنتینا رووبەڕووی کەنەدا دەبێتەوە و مێسی بەم لاپچینە نوێیەی یەکەم یاریی دەکات.