عێراقکوردستان

زاخۆ و دهۆک بەرامبەر دوو یانەی جەماوەری بەغدا یاری دەکەن

Yariga App

یاریگا-

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ( 19ـی حوزەیران/ یۆنیۆی 2024 ) زاخۆ میوانداری شورتە دەکات و دهۆکیش رووبەرووی تەڵەبە دەبێتەوە.

لە گەڕی 33ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق کاتژمێر 7:30ـی ئێوارە زاخۆ لە یاریگای خۆی بەرامبەر شوڕتە یاری دەکات، زاخۆ دوای سەرکەوتنی لە یاری رابردوو بەرامبەر جەویەی خاوەن پلەی دووەمی خولەکە ئەمڕۆش بەرامبەر شوڕتەی خاوەن پلەی یەکەم یاری دەکات، لە مێژوودا هەر دوو یانە 21 یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە، شوڕتە 13 یاری بردۆتەوە و زاخۆش لە سێ یاریدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە پێنج یاریشدا یەکسان بوونە، شوڕتە 29 گۆڵی تۆمار کردووە و زاخۆش 13 گۆڵی لە یانەی شوڕتە کردووە.

شوڕتە بە راهێنەرایەتی موئمین سلێمانی میسڕی 73 خاڵی هەیە لە خانەی یەکەمە و زاخۆش بە 58 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت، واسق محەمەدی ناوبژیوانیش یاریەکە بەڕێوە دەبات.

لە هەمان کاتدا لە بەغدا یانەی دهۆک لە یاریگای شەعب دەبێتە میوانی یانەی تەڵەبە، دهۆک بە تەواوی یاریزانەکانی بۆ یارییەکە ئامادەیە و توانای یاریزان رێوان ئەمینیشی بۆ گەڕاوەتەوە دوای ئەوەی لە پێشووتر بە هۆی پێکانەوە دابڕابوو، تەڵەبە و دهۆک لە مێژوودا 16 یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە، تەڵەبە حەفت یاری سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و دهۆکیش لە چوار یاریدا براوە بووە لە پێنج یاریشدا یەکسان بوونە،  تەڵەبە 20 گۆڵی تۆمار کردووە و دهۆکیش 10 گۆڵی لە تۆڕی تەڵەبە کردووە.

تەڵەبە بە 30 یاری و 46 خاڵ لە خانەی هەشتەمە و دهۆکیش بە 49 خاڵ لە خانەی شەشەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت، ئەحمەد کازم ناوبژیوانی یاریەکە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button