ئه‌ڵمانیاگرنگترین

لایپزیگ گرێبەستی راهێنەرەكەی نوێ كردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی لایپزیگی ئەڵمانی گرێبەستی ماركۆ رۆزی راهێنەری ئەڵمانی یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێ كردەوە.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی لایپزیگ لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی راهێنەرەكەی بۆ ماوەی دوو ساڵ و تا ساڵی 2026 راگەیاند.


ماركۆ رۆزی تەمەن 47 ساڵان لە هاوینی ساڵی 2022 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی لایپزیگی وەرگرت.

وەرزی رابردوو لە 45 یاریدا یانەكەی توانی 25 یاری بباتەوە و 9 یاری یەكسان بێت و 11 یاریش دۆڕاون.

وەرزی 2022/23 ماركۆ رۆز لەگەڵ لایپزیگ توانیان نازناوی جامی ئەڵمانیا ببەنەوە، دوای ئەوەی لە یاری كۆتایی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام شكستیان بە ئینتراخت فرانكفۆرت هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button