گرنگترینیۆرۆی 2024

ڤیدیۆ | ئەو کۆمێنتارە تورکەی لە یاریی تورکیا و جۆرجیا ئاردا گولەری سەرسام کرد

ڤیدیۆیەکەی لە تورکیا بووەتە ترێند

Yariga App

یاریگا –

کۆمێنتارێکی تورک کە لەناو یاریگا کۆمێنتاریی بۆ یارییەکەی تورکیا و جۆرجیا دەکرد، بە کۆمێنتاریکردنی بۆ گۆڵەکەی ئاردا گولەر ئەو یاریزانەی سەرسام کردووە.

ئۆزکان ئۆزتورک کۆمێنتاریی کەناڵی TRT SPOR ڤیدیۆیەکی خۆی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکردووەتەوە، کاتێک لەناو یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک کۆمێنتارەیی بۆ گۆڵی دووەمی تورکیا دەکات، کاتێک لە خولەکی 65 ئاردا گولەر یاریزانی لاوی تورکیا گۆڵ دەکات کۆمێنتارەکە کاردانەوەیەکی جیاوازی دەبێت و نازانێت چۆن کۆمێنتاری بۆ گۆڵەکە بکات.

دوای ئەوەی تورکیا لە یەکەم یاریی خۆی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا 3-1 لە جۆرجیای بردەوە و ئاردا گولەر بە پیاوی یارییەکە دەستنیشانکرا، کەناڵی TRT SPOR ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە، تیایدا کۆمێنتارەکە ڤیدیۆیەکەی خۆی پیشانی یاریزانەکەی ریال مەدرید دەدات.

ئاردا گولەر بە ڤیدیۆی کۆمێنتارە تورکەکە سەرسام دەبێت و پێی دەڵێت :’هیوادارم لەسەر ئەم هاوارکردنەت بەردەوام بیت’.

ئاردا گولەر دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر جۆرجیا گوتی :’هاوڕێکانم لە ریاڵ مەدرید پێش یارییەکە پەیوەندیمان پێوە کردم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستم، ئانچێلۆتی بە تایبەت نامەیەکی بۆ ناردم، ئەوەش یارمەتیدەرم بوو تاوەکو ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم، من هێشتا هەموو خەونەکانم بەدی نەهاتوون، ئامانجی داهاتووم بردنەوەیە لە پۆرتوگاڵ’.

بابەتی زیاتر

Back to top button