ئینگلتەراگرنگترینوه‌رزشه‌کانی دیکە

قوتابییەکی دیکەی گواردیۆلا؛ ئەو راهێنەرە لاوەی خولی باسکەی ئەمریکای کۆنتڕۆڵ کردووە

ئەویش سوودی لە فسەلەفەی گواردیۆلا وەرگرتووە

Yariga App

یاریگا –

مازولا کە خۆی بە قوتابییەکی گواردیۆلا دەزانێت، لە خولی باسکەی ئەمریکا سەرەڕای تەمەنە بچووکەکەی دوو ساڵە هەموو ئەمریکای تووشی سەرسوڕمان کردووە و بۆستن سێلتکسی کردووەتە پاڵەوانی وڵاتەکە.

جۆ مازولا راهێنەری باسکەی یانەی بۆستن سێلتیکس لەدوای بیل روسێل بووە دووەم بچووکترین راهێنەر لە مێژووی خولی باسکەی ئەمریکا بتوانێت ببێتە پاڵەوانی NBA، کە ئەو راهێنەرە 36 ساڵانە توانی بەسەر دالاس ماڤریکسدا سەربکەوێت و بۆ دووەم وەرز لەسەریەک ببێتە پاڵەوانی NBA.

راهێنەرە لاوەکەی باسکەی ئەمریکا لە دیمانەیەکی لەگەڵ ماڵپەڕی ئەتلەتیکی ئەمریکی گواردیۆلا بە نهێنیی بەشێک لە سەرکەوتنەکانی دەزانێت و دەڵێت :’من بەردەوام شرۆڤەی پلان و تەکتیکی مانچێستەر سیتی و گواردیۆلا دەکەم، بڕوام وایە گواردیۆلا لەسەر ئاستی سەرجەم وەرزشەکان باشترین راهێنەری جیهانە، زۆر کاریگەریی لەسەر من هەیە، ئێمە پەیوەندییەکی پتەو و بەهێزمان دروستکردووە، لە چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پانتایی و بۆشاییەکانی ناو یاریگا زۆر سوودم لێی وەرگرتووە’.

من بە چاوی هونەرمەندێک سەیری یارییەک دەکەم، تابلۆیەکی سپی بە یاریزانەکانم دەدەم و پێیان دەڵێم بەیەکەوە دەبێت هەموو ئەگەرەکان ئاشکرا بکەین و بخوێنینەوە.

مازولا کە مانگی فێبرایەر/شوباتی رابردوو سەردانی شاری مانچێستەری کرد و چاوی بە گواردیۆلا کەوت و ئامادەی مەشق و راهێنانەکانی یانە ئینگلیزەکە بوو، دەشڵێت :’من بڕوام وایە یاریی تۆپی پێ و باسکە لە رووی تەکتیکییەوە زۆر لە یەک دەچن، گواردیۆلا بە بیرۆکە و تەکتیکەکانی زۆر یارمەتیدام ببینە پاڵەوانی خولی باسکەی ئەمریکا، لە چۆنییەتی سەرکەوتن بەسەر هێلی بەرگری دالاس ماڤریکس هاوکاریی کردم کە یەکێکە لە بەهێزترین بەرگرییەکان’.

مازولا لەوەتەی ساڵی 2011 دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کردووە و پێشتر تەنیا ماوەیەک لەسەر ئاستی زانکۆیەکان یاریزانی باسکە بووە، ئێستا لە خولی باسکەی ئەمریکا بە راهێنەرە بلیمەتەکە ناوزەد دەکرێت.

 

View this post on Instagram

A post shared by Manchester City (@mancity)

بابەتی زیاتر

Back to top button