گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیوی یاری; ئەڵمانیا – هەنگاریا لە قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆ

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2024 دەست پێ دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 19:00 ئەڵمانیا و هەنگاریا لە یاریگای مێرسیدس بێنز ئارێنا رووبەرووی یەك ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2024.


ئەڵمانیا یاری یەكەم بەرامبەر سكۆتلاند بردنەوەیەكی گەورەی بەدەستهێنا و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یارییەكەی لێبردەوە.

هەنگاریاش لە یەكەم یاری خۆیدا بەرامبەر سویسرا بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستیهێنا.

مانشافت بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە ریزبەندی یەكەمی كۆمەڵەی یەكەم دێت و هەنگاریاش بە بێ هیچ خاڵێك لە ریزبەندی سێیەم دێت.


دوایین هەواڵی پێكانی هەردوو هەڵبژاردە:

تۆماس مولەر لە یاری بەرامبەر سكۆتلاند ئازاری پێگەیشت بەڵام جولیان ناگلسمان دەڵێت هیچ نیگەرانییەك نییە و پێكهاتەی تەواوی لەبەردەستدایە.

هیچ پێكانێكی نوێ لە ریزەكانی هەڵبژاردەی هەنگاریادا نییە.

مێژووی رووبەرووبوونەوەی نێوان ئەڵمانیا و هەنگاریا:

پێشتر هەردوو هەڵبژاردە 37 جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە، ئەڵمانیا لە 13 یاری براوە بووە و هەنگاریاش لە 12 یاری و لە 12 یەكسان بوون.

ئەڵمانییەكان 74 گۆڵیان كردووە و هەنگاریاش 68 گۆڵ.

لێدوانی جولیان ناگلسمان پێش یارییەكەیان بەرامبەر هەنگاریا:

هەنگاریا ئەو تیمەیە كە زۆر بە باشی یاری دەكەن، هیوادارم هاوشێوەی یارییەكەی بەرامبەر سكۆتلاند یاری بكەین، یاریزانەکانم ئامادە کردووە و هیوادارم هەموو شتێك بخەینە ناو یاریگا.

لێدوانی ماركۆ رۆسی راهێنەری هەنگاریا پێش یارییەكەیان بەرامبەر ئەڵمانیا:

هەموو هەوڵێك دەدەین، دەزانین ئەڵمانیا لە ئێمە باشترە، ئەمە دەڵێین و پێووێست ناكات كەس توڕە بێت، دەتوانێت پاڵنەرێكمان بۆ درووست بكات، هەمووان دەبێت %100ی خۆیان بەرامبەر ئەڵمانیا پێشكەش بكەن.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەڵمانیا:

گۆڵپارێز: نۆیەر

هێڵی بەرگری: كیمیچ، رودیگەر، جۆناسان تا ، میتوڵشتیت

هێڵی ناوەند: ئاندریخ، كروس، موسیالا

هێڵی ناوەند: گوندۆگان، فیرتز، هاڤێرتز

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەنگاریا:

گۆڵپارێز: گولاچی

هێڵی بەرگری: لونگ، ئوربان، سزالا

هێڵی ناوەند: بۆلا،ئادەم، شافەر، كیركز

هێڵی هێرشبردن: شاوڵۆی، سۆبۆسلای، ڤارگا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button