یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ لوكا مۆدریچی كرواتی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی واژۆ بكات.
گرێبەستەكەی مۆدریچ لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.
🙌🇭🇷 ¡Hoy nuestro jugador croata comienza la #EURO2024!
➡️ @lukamodric10 pic.twitter.com/3sSjjFo9tH— Real Madrid C.F. (@realmadrid) June 15, 2024
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ لوكا مۆدریچ واژۆ بكات. یانە ئەمریكیەكە تا ئێستاش بیرۆكەی گواستنەوەی یاریزانەكەی هەیە، لەسەر خواستی دەیڤد بێكهام خاوەنی یانە ئەمریكیەكە، كە پێی وایە لوكا كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر تیمەكەی دەبێت.
رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئینتەر مەیامی دەستبەرداری بیرۆكەی گواستنەوەی لوكا مۆدریچ نابێت، ئەگەر لەم هاوینەشدا روونەدات ئەوا هاوینی داهاتوو دەگەڕێنەوە، سەرەڕای ئەوەی یاریزانەكە ئاڕەزووی وازهێنان لە ناو ریال مەدرید دەكات.
لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوە باوەڕپێكراوەكان ئاشكرایانكرد، لوكا مۆدریچ لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتووەتە رێككەوتن بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بۆ ماوەی وەرزێكی دیكە و تا ساڵی 2025، بەڵام هێشتا بە فەرمی رانەگەیەندراوە.
وەرزی رابردوو لۆكیتا لەگەڵ مەدرید بەشداری لە 47 یاریدا كرد و توانی دوو گۆڵ بكات و هەشت گۆڵیش درووست بكات.