گرنگترینیۆرۆی 2024

گولەر ریکۆردێکی مێژوویی کریستیانۆ رۆناڵدۆی شکاند

Yariga App

یاریگا –

ئاردا گولەر، ئەستێرەی لاوی تورکی سەرەڕای بچووکی تەمەنی، لە پاڵەوانێتیەکی گەورەی وەک یۆرۆدا بە گەورەیی خۆی پیشانی هەمووان دا کاتێک بەرانبەر جۆرجیا گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەیەکی بەشێوەیەکی زۆر سەرنجراکێش تۆمار کرد.

تورکیا کە هاوگروپی هەڵبژاردەکانی جۆرجیا و پۆرتوگال و چیکە، لە یەکەم یاریی خۆیاندا لە کۆمەڵەی شەشەم توانیان 3-1 لە دراوسێ وڵاتەکەیان ببەنەوە.

تورکەکان لە خولەکی 25 لەرێگەی میریت موڵدور دەستپێشخەرییان کرد و لە خولەکی 32 جۆرجیەکان یەکسانیانکردەوە. تا ئەو کاتەی کاتی خۆ سەلماندنی گولەر هات و بە مووشەکێکی دوورهاوێژ تۆڕی گۆڵی دژبەری هەژاند. بەوەوە نەوەستان و لە خولەکی 97 جارێکیتریش لە رێگەی موحەمەد کەریمەوە ئەنجامەکەیان فراوانتر کرد.

گۆڵەکە بۆ ئاردا تایبەتمەندیەکی ئێجگار نایابی هەبوو، بەوەی ریکۆردی ئەفسانەیەکی وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆی شکاند و بوو بە بچووکترین یاریزان لە مێژووی یۆرۆدا لە یارییەکی دەستپێکدا بۆ هەڵبژاردەکەی، گۆڵ لەو پاڵەوانێتیە تۆمار بکات.

ئاردا ئێستا تەمەنی 19 ساڵ و 114 رۆژە، بەوەش بە جیاوازیی تەنها 14 رۆژ پێش رۆناڵدۆی دایەوە کە ئەمەیان لە یۆرۆی 2004 بەرانبەر یۆنان تۆماری کرد.

نەک هەر ئەوە، لاوە مەدریدیەکە توانی بە ئاستەکەی ببێتە باشترین یاریزانی یارییەکە و بەڵێنی داهاتوویەکی گەش بە هەوادارانی بدات.

گۆڵە نایابەکەی گولەر:

 

بابەتی زیاتر

Back to top button