دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دێکۆ بۆ هێڵی ناوەند و باڵی راستی تیمەکەی دوو ئەستێرەی پرێمەرلیگی دیاریکردووە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا پلانەکانی گواستنەوەی یاریزانی نوێیان داڕشتووە و لیستەکە تا دێت کورت دەبێتەوە بۆ هەڵبژاردنی کۆتا بژاردە بۆ پێگە جیاوازەکانی یانە کەتەلۆنیەکە.

چالاکترکردنی هێڵی ناوەند و باڵی راستی یاریگا، ئەو دوو شوێنەن بارسا پێویستی بە چاکسازییە تێیدا، بۆ ئەو مەبەستەیش دێکۆی بەڕێوبەری وەرزشی بلاوگرانا دوو ئەستێرەی پرێمەرلیگی کردووەتە ئامانج.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، دێکۆ بۆ پێگەی ناوەراست برونۆ گیمارایش و بۆ لای راستی یاریگایش لویس دیاز کۆتا بژاردەیەتی.

برونۆی بەڕازیلی کە پێشتر لە لیۆنی فەرەنسی بوو، لە رەگەزە هەرە سەرەکییەکانی دوو وەرزی رابردووی نیوکاسڵە، بەڵام وەک سەرچاوە ئیسپانییەکە ئاشکرای کردووە، ئەو یاریزانە 26 ساڵییە تامەزرۆیە بۆ لەباوشگرتنی ئەزموونێکی نوێ.

هەرچی لویسی کۆڵۆمبیە، وەرزی رابردوو لە 37 یاریی پرێمەرلیگدا هەشت گۆڵی تۆمارکرد لەگەڵ پێنج ئەسیست. بە گوێرەی سەرچاوە ئیسپانییەکە، دیاز بووە بە بژاردەی یەکەم لەجێی نیکۆ ویڵیامزی ئیسپانی و یانەی ئاتلێتیک بیڵباو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button