گرنگترینیۆرۆی 2024

قەڵەوترین یاریزانی یۆرۆی 2024 هاتە دەنگ؛ یاریزانێکی هەنگاری لە سۆشیاڵ میدیا بووەتە ترێند

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی هەنگاری بووەتە بابەتی گەرمی سۆشیاڵ میدیا و دوای ئەوەی لە یەکەم یاریی هەڵبژاردەکەی لە پاڵەوانێتییەکە هاتە ناو یاریگا، لە سۆشیاڵ میدیا توانجی لێدەدەن و بە قەڵەوترین یاریزانی یۆرۆی 2024 ناوزەدی دەکەن.

مارتن ئادەم یاریزانی هەڵبژاردەی هەنگاریا کە باڵای مەترێک و 91 سانتیم بەرزە و کێشی 86 کیلۆگرامە، دوای ئەوەی لە یاریی هەنگاریا و سویسڕا لە نیوەی دووەم هاتە ناو یاریگا، لە سۆشیاڵ میدیا توانجێکی زۆر لە کێشی ئەو یاریزانە زەبەڵاحە درا و ئەو یاریزانە هەنگارییە بووەتە ترێند.

Image

مارتن ئادەم لە یاریی بەرامبەر سویسڕا کە هەنگاریا 3-1 تووشی دۆڕان بوو، لە خولەکی 79ـی یارییەکە لە شوێنی میلۆس کێرکێز وەک یاریزانی یەدەک هاتە ناو یاریگا و دیمەنەکانی ساتی هاتنە ناوەوەی بۆ ناو یاریگا بوونەتە ترێندی سۆشیاڵ میدیا.

مارتن ئادەم لە لێدوانێکیدا لەبارەی ئەو توانجانەی لێیدراون، دەڵێت :’بێگومان من یەک دوو پۆستم بینی، کە زۆر لەخۆم دەکەم بۆ ئەوەی پێیان پێبکەنم. من بەم شێوەیە لەدایکبووم، ئەمە شێوەی جەستەمە. من ناڵێم ئەوەندە زەبەڵاح بووم، بەڵام ئەوە پەیوەندی بە بۆماوەییەوە هەیە و ناتوانم بیگۆڕم”.

Image

مارتن لەوەتەی ساڵی 2022 لە یانەی ئۆلسانی کۆریای باشوور یاریی دەکات و وەرزی رابردوو مارتن ئادەم لە 20 یارییدا 8 گۆڵی بۆ ئولسان تۆمارکرد، لەنێویاندا 5 گۆڵ لە چامپیۆنزلیگی ئاسیادا بوون.

مارتن ئادەم یەکەم یاریی نێودەوڵەتی خۆی لە 24ـی ئاداری 2022 بە درێسی هەنگاریا کردووە، کە یارییەکی دۆستانە بوو بەرامبەر سڕبیا، لە 21 یاریی 3 گۆڵی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی هەنگاریا تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button