راپۆرتی تایبەتگرنگترینیۆرۆی 2024

یاریزانان و راهێنەری چیک چۆن باسی رووبەڕووبوونەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکەن؟

یاریزانێکی چیک خۆی بە لایەنگیری مێسی دەزانێت و هەڕەشە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

یاریزانان و راهێنەری چیک هەریەکێکیان بە جۆرێک باسی رووبەڕووبوونەوەی ئەمشەوی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکەن، کە ئەمشەو پۆرتوگاڵ و چیک لە کۆمەڵەی شەشەم کاتژمێر 22:00 لە دوایین یاریی گەڕی یەکەمی قۆناخی کۆمەڵەکان رووبەڕوو دەبنەوە.

یاریزانێکی چیک خۆی بە لایەنگیری مێسی دەزانێت و هەڕەشە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات و راهێنەری هەڵبژاردەکەش دەڵێت ‘یاریزانانی چیک تاهەتایە رووبەڕووبوونەوەی کریستیانۆ لەیاد ناکەن’.

مۆمێر چیتێل، هێرشبەری هەڵبژاردەی چیک لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەڵێت :’من هەمیشە لایەنگیری لیۆنێل مێسی بووم و هەواداری ئەو بووم، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کاروانێکی وەرزشی بێ وێنەی هەیە و یەکێکە لە باسترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ، هیوادارم بتوانین پۆرتوگاڵ تووشی دۆڕانێکی قورس بکەین و لێیان ببەینەوە’.

تۆماس ڤلێچک، بەرگریکاری چیک لەبارەی چۆنییەتی راگرتنی رۆناڵدۆ دەڵێت :’ئەگەر بمزانیایە چۆن بەرامبەر رۆناڵدۆ بەرگری بكەم، ئەوا ئەم زانیارییەم بە نرخێكی زۆر دەفرۆشت’. دەیڤید زیماش کە یەکێکی دیکەیە لە بەرگریکارەکانی چیک، لەبارەی دۆن دەڵێت :’کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی جیهانە، ئەمە تاوەکو ئێستاش راستە’.
ئیڤان هاشیک راهێنەری هەڵبژاردەی چیک لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی پۆرتوگاڵ و کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەڵێت :’ئێمە دەمانەوێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ کۆنتڕۆڵ بکەین، یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەمان بۆ تاهەتایە لەبیریان دەمێنێتەوە بەرامبەر کریستیانۆ یارییان کردووە، چونکە کریستیانۆ یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ، پۆرتوگاڵ بەربژێرە بۆ بردنەوە، بەڵام ئێمەش دەمانەوێت بەسەریان سەربکەوین’.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا خاوەنی زۆرترین گۆڵە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکە و خاوەنی زۆرترین یارییە لە مێژووی یۆرۆدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button