گرنگترینیۆرۆی 2024

سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا هەواڵێکی خۆش رادەگەیەنێت

فیلیپ دیالۆ باسی دۆخی کیلیان دەکات

Yariga App

یاریگا –

سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا ئاوێکی سارد بە دڵی هاندەرانی هەڵبژاردەی فەرەنسا دادەکات.

فیلیپ دیالۆ، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا لە پرێس کۆنفرانسێکیدا رایگەیاند، دۆخی کیلیان ئێمباپێ باشە؛

هەواڵەکانی دەربارەی ئێمباپێ دڵخۆشکەرن، چونکە پێویستی بەوە نەبوو ئێستا نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

دیالۆ لەبارەی وادەی گەڕانەوەی ئەستێرە نوێیەکەی ریال مەدرید روونیکردەوە

هێشتا زووە بڕیار لەسەر وادەی گەڕانەوەی ئێمباپێ بدەین، چاوەڕێی دوا راپۆرتی پزیشکی دەکەین، بڕیارە ئەمڕۆ دەربچێت.

پێشتر،تۆڕی کەناڵ+ بڵاویکردووەتەوە، کیلیان ئێمباپێ بەشداری یاریی داهاتووی فەرەنسا لە بەرامبەر هۆڵەندا ناکات، تاوەکو ئێستاش یەکلایی نەبووەتەوە، ئایا بەرامبەر پۆڵەندا ئامادە دەبێت یاخود نا.

تۆڕەکە روونیکردووەتەوە، ئێمباپێ بەدرێژایی پاڵەوانیەتییەکە دەمامک (ماسک) دەبەستێت و ئێستا خەریکی دۆزینەوەی ماسکێکی گونجاوە.

لەلایەکی دیکەوە و بەیانی ئەمڕۆ، دوای شکانی لووتی لە یاری شەوی رابردوو بەرامبەر نەمسا، تۆڕی RTL Franceبڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت، کیلیان بۆ ماوەی 15 رۆژ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە، واتە ئەگەر فەرەنسا لە پاڵەوانیەتییەکە بەردەوامبێت، تاوەکو قۆناخی هەشت ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکدا بکات.

یارییەکە لە کۆتاییەکانی گێمی دووەم روویدا و ئۆلیڤیێ جیرو شوێنی پڕکردەوە. دواتر کیلیان بۆ نەخۆشخانەیەکی دوسلدۆرف گوازرایەوە. لە پشکنینەکانی سەرەتاییدا دەرکەوتووە، دۆخی تەندروستی مەترسیدارنییە و ئێستا پێویستی بە نەشتەرگەری نییە.

پزیشکان بە ئێمباپێییان گووتوە، بۆ یارییەکانی داهاتوو دەمامک (ماسک) ببەستیت باشترە، بۆیە ئەویش درەنگانی شەوی رابردوو، لە پلاتفۆرمی ئێکس داوای بیرۆکەی بۆ بەستنی دەمامک لە هەواداران کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button