گرنگترینیۆرۆی 2024

هەموو شتێک بزانە؛ دۆخی ئێستای کیلیان ئێمباپێ چۆنە؟ کەی یاری دەکاتەوە؟

تۆڕی وەرزشی یاریگا دوا ئەپدەیتی دۆخی تەندروستی کیلیان دەخاتەڕوو

Yariga App

یاریگا –

گومانێکی زۆر لە بەردەوامبوونی کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یۆرۆی 2024 هەیە.

دوای شکانی لووتی لە یاری شەوی رابردوو بەرامبەر نەمسا، تۆڕی RTL France بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت، کیلیان بۆ ماوەی 15 رۆژ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە، واتە ئەگەر فەرەنسا لە پاڵەوانیەتییەکە بەردەوامبێت، تاوەکو قۆناخی هەشت ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکدا بکات.

یارییەکە لە کۆتاییەکانی گێمی دووەم روویدا و ئۆلیڤیێ جیرو شوێنی پڕکردەوە. دواتر کیلیان بۆ نەخۆشخانەیەکی دوسلدۆرف گوازرایەوە. لە پشکنینەکانی سەرەتاییدا دەرکەوتووە، دۆخی تەندروستی مەترسیدارنییە و ئێستا پێویستی بە نەشتەرگەری نییە.

پزیشکان بە ئێمباپێییان گووتوە، بۆ یارییەکانی داهاتوو دەمامک (ماسک) ببەستیت باشترە، بۆیە ئەویش درەنگانی شەوی رابردوو، لە پلاتفۆرمی ئێکس داوای بیرۆکەی بۆ بەستنی دەمامک لە هەواداران کرد.

بەشداری نەکردنی ئێمباپێ لە یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان بەرامبەر هۆڵەندا و پۆڵەندا، کاریگەری زۆر لەسەر ئاستی گشتی کەڵەشێرەکان دروستدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button