ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترینیۆرۆی 2024

یوێفا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی یارییەکەی سربیا و ئینگڵتەرا ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لێکۆڵینەوەی له‌و گرژی و ئاڵۆزیانه‌ ده‌كات، كه‌ هاندەرانی سربیا ئاراستەی بەشێک لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و هانده‌رانیان كردبوو.

هەڵبژاردەی سربیا لە یه‌كه‌م  یاریی یۆرۆی 2024 لەگەڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌را رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌ سێ شێرەکە بە ئەنجامی 1-0 یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا دروشمی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ بەرامبەر یاریزانە ڕەش پێسته‌كانی ئینگلتەرا بیستراوە.

یوێفا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لێكۆلینه‌وه‌كان، بۆ ئەو رەفتارە نا وه‌رزشیانه‌ی له‌لایه‌ن هانده‌رانی سڕبیا به‌ یاریزانانی ئینگڵته‌را گوتراوه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، جگە له‌وه‌ش لێکۆڵینەوە له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌رانه‌ش ده‌كرێت كه‌ هانده‌رانی سڕبیا له‌سەر ویلایەتی کۆسۆڤۆ به‌رزیان كردبووه‌وه‌.

پێشتر یەکێتی ئەوروپا بەهۆی هەڵسوکەوتی هاندەرانی سڕبیا لە یارییەکەیان بەرامبەر بولگاریا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 کە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوو بەڕێوەچوو، سزای هه‌ڵبژارده‌كه‌یان دابوو.

هەروەها لە مۆندیالی قەتەری 2022، لە کاتی یارییەکەیان بەرامبەر سویسرا هاندەرانی سربیا پۆسته‌ریان  بەرزکردەوە کە دروشمی ڕەگەزپەرستییان دژی ئەلبانییەکان له‌سه‌ر نووسرابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button