ئینگلتەراگرنگترینیۆرۆی 2024

تێن هاخ رەخنە لە ئاستی ئینگلتەرا و ساوسگەیت دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

ئیریک تێن هاخی راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد رەخنەی لە گاریس ساوسگەیتی راهێنەری ئینگلتەرا گرت، سەرەڕای ئەوەی سێ شێرەکە بە گۆڵێکی بێ وەڵام به‌رامبه‌ر سڕبیا براوه‌بوون.

تێن هاخ لە میانی شیکاریی بۆ یارییەکەكانی یۆرۆ لە کەناڵی NOSی هۆڵەندی گوتی، چێژم لە ئاستی جود بێلینگهام وەرگرت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه‌ هه‌بوو، بەڵام ئینگلتەرا زۆر نەرێنی یاریی دەکرد، لەراستیدا بینیم گه‌ڕانه‌وه‌ دواوه‌، رێگەیان بە سربیا دا هێرش بکات، ئەمەش هۆكاره‌كه‌ی دیدگای راهێنەر ساوسگەیتە.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، دوای ئەوەی ئینگڵاند گۆڵی كرد، ساوسگەیت بڕیاریدا پاشەکشە بكه‌ن، پشت به‌ هێرشی پێچه‌وانه‌ و لێدانی تاکەکەسی ببه‌ستن، ئینگڵته‌را یاریزانی باشی هه‌یه‌، ده‌توانێت زۆر له‌وه‌ زیاتر پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام بڕیاری راهێنه‌ربوو گه‌ڕانه‌وه‌ دواوه‌ و ده‌رفه‌تیان به‌ سڕبیادا باش ده‌ربكه‌وێت.

ئینگلتەرا لە گه‌ڕی دووه‌م له‌ ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه‌ بەرامبەر دانیمارک یاری ده‌كات، كه‌ دانیماركیش له‌ یه‌كه‌م یاری سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر سلۆڤینیا تۆماركردبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button