عێراقکوردستانگرنگترین

ئەمجەد و ناسڕ بەرامبەر شوڕتە یاری دەکەن؟

Yariga App

یاریگا-

لە یاری رابردوویان بەرامبەر قوەی جەویە لە یاری دواخراوی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دوو یاریزانی یانەی زاخۆ تووشی پێکان هاتن.

دوای تۆمارکردنی گۆڵی سەرکەوتن بەرامبەر یانەی جەویە، ئەمجەد عەتوان کاپتن و ئەستێرەی یانەی زاخۆ گۆڕانکاری بە ناچاری پێکرا و بە هۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت، ناسر محەمەدوی یەمەنیش بە هەمان شێوە تووشی پێکان هاتووە دوای بەشداریکردنی لە گێمی دووەمی یاریەکە، ترس لە دڵی هاندەرانی زاخۆ و جەویە نیشتووە بە هۆی ئەوەی ئەم دوو یاریزانە نەتوانن سبەی بەرامبەر شوڕتەی خاوەن پلەی یەکەمی ریزبەندی یاری بکەن و ئێوارەی ئەمرۆش چارەنووسیان یەکلا دەبێتەوە.

زاخۆ لە راگەیەنراوێکدا دەربارەی پێکانی هەر دوو یاریزان دەڵێن: دوای ئەوەی لە یاری جەویە ئەمجەد عەتوان و ناسر محەمەدۆ تووشی پێکان هاتن هەموو رێکارێکی پزیشکی گیراوەتە بەر، بریاری بەشداریکردنیان بۆ پزیشکی یانەکە دەگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button