گرنگترینیۆرۆی 2024

راهێنه‌ری پورتوگال گه‌ره‌نتی نادات رۆناڵدۆ له‌ یۆرۆ سه‌ره‌كی بێت

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال ئاشکرایکرد، تەنها یەک یاریزان گەرەنتیه‌ له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بێت له‌ یۆرۆ.

هەڵبژاردەی پورتوگال بە سه‌ركردایه‌تی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌مرۆ سێشەممە لە بەرامبەر چیک، لە یارییەکانی کۆمەڵەی شەشەمی یۆرۆ یه‌كه‌م یاریی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.

مارتینێز له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی گوتی، کاتێک سواری فڕۆکە بووین بۆ ئەوەی بێینە لایپزیگ، هەستمان کرد ڕۆحی ركابه‌ری له‌ هه‌موو یاریزانه‌كان هه‌یه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر پێکهاتەی سەرەکیم هەڵبژاردووە، بەڵام ناتوانم ئەوە ئاشکرا بکەم، چونکە هێشتا قسەم لەگەڵ یاریزانەکان نەکردووە، بەڵام دیۆگۆ کۆستای گۆڵپارێز سەرەکی ده‌بێت، گۆڵپارێز پێگەیەکی جیاوازە و دەبێت خۆی بۆ یارییەکە ئامادە بکات، له‌ راستیدا منیش ئەوەم بە گۆڵپارێزەکانی دیکە گوتووه‌

گوتیشی، سەبارەت بەیاریزانەکانی تر ، هەموویان دەتوانن یاری بکەن، هیچ یاریزانیكش گه‌ره‌نتی نیه‌ له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بێت.

وه‌ك ئاماژەیه‌ك بۆ گه‌یشتن به‌ یاریكۆتایی راهێنه‌ره‌كه‌ی پورتوگال گوتی، حەوت درێسم هێنایە ئەڵمانیا نەک سێ درێس، دەبێت بە باشترین شێوە سوود لە بەهرەکانمان وەربگرین، بەڵام دەبێت نیشان بدەین کە بەبێ تۆپ چیمان پێدەکرێت، پێویستە لەرووی دەروونییەوە بەهێز بین و ئاستەنگەکان تێپەڕێنین.

له‌ كۆتاییدا گوتی، پێموایە تیپەکەمان ئامادەیە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووینەتە لوتکەی ئاستمان، پێویسته‌ باشتر كاربكه‌ین.

بابەتی زیاتر

Back to top button