ئینگلتەرامۆندیالی 2026

ئەو هەواڵەی هەموو هەوادارنی رۆناڵدۆ چاوەڕێی بوون

Yariga App

یاریگا –

ئەمرۆ هەوادارنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکێک لە خۆشترین هەواڵەکانیان پێگەیشت و بەم نزیکانە ماڵئاوایی ئەفسانەکەیان نابینن.

رۆناڵدۆ کە ئێستا لە ئەڵمانیایە بۆ سەرکردایەتی پۆرتوگالییەکان بۆ یەکەم یاریی خۆیان لە یۆرۆی 2026, لە لووتکەی توانا گۆڵکارییەکانی خۆیدایە و وەرزی رابردوویش لەگەڵ یانەی نەسر لە 41 یارییدا 41 گۆڵی تۆمارکرد لەگەڵ 13 ئەسیست. هەربۆیە دەیەوێ لەم ئاستەی بمێنێتەوە بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026.

مۆندیال ئەو خەونە گەورەیە دۆن لە کاروانە پڕ دەستکەوتەکەیدا پێینەگەشتووە، هەر بۆیە نایەوێ بەبێ بەدەستهێنانی، واز لە یاریکردن بهێنێت.

ئەفسانە پۆرتوگالییەکە تا ئەو کات تەمەنی دەگاتە 41 ساڵ، بەڵام دەیەوێ بیسەلمێنێتەوە کە هێشتا کۆتایی نەهاتووە لەنێو لاکێشەی سەوز.

رۆناڵدۆ گۆڵکاری یەکەمی مێژووی هەڵبژاردەکانە بە 130 گۆڵ. یۆرۆی ئەڵمانیا ئاڵنگارییەکی راستەقینەیە بۆیە کە ئایا دەتوانرێت هێشتا چاوەڕوانی زیاتری لێبکرێت تا پێشکەشی “بەڕازیلی ئەورووپا”ی بکات یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button