فه‌ره‌نساگرنگترینیۆرۆی 2024

ئێمباپێ ستایشی یاریزانێکی هەڵبژاردەکەی دەکات و دەڵێت: ئێستا ژمارە 1ـی فڕەنسایە

Yariga App

یاریگا –

ئێمباپێ پێش یەکەمی یاریی هەڵبژاردەکەی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ستایشی یاریزانێکی هەڵبژاردەکەی دەکات و دەڵێت: ئێستا ژمارە 1ـی فڕەنسایە.

کیلیان ئێمباپێ لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی لۆپاریزیانی فڕەنسی لەبارەی ئاستی مایک ماینان گۆڵپارێزی هەڵبژاردەکەی دەڵێت :’دۆخی مایک ماینان تەواو گۆڕاوە و ئێستا گۆڵپارێزی ژمارە 1ـی فڕەنسایە، ئەو زۆر باش لە هۆگۆ لۆریس فێربووە و ئەزموونێکی زۆری کۆکردووەتەوە، پێویستە ماینان بە هەمان ئاستی دەستپێکی بەردەوام بێت’.

Image

هەروەها ئێمباپێ لەبارەی گۆڵپارێزەکەی هەڵبژاردەکەیان دەڵێت :’ماینان زۆری پێیە بۆ ئەوەی پێشکەشی هەڵبژاردەکەمانی بکات، ئەگەر لەسەر ئەم ریتمە بەردەوام بێت دڵنیام سوودێکی زۆری بۆ هەڵبژاردەکەمان دەبێت، ماینان گرنگی بە هەموو وردەکارییەک دەدات و هیچ شتێک وا بەجێناهێڵێت، بەتایبەتی لە لێدانی سزا زۆر گرنگی بە وردەکارییەکان دەدات، ئەو لە ژووری جلگۆڕین هەمیشە قسە بۆ یاریزانەکان دەکات و هەمووان گوێی لێدەگرن، زۆر بە باشی خۆی بۆ یارییەکان ئامادە دەکات’.

ماینان گۆڵپارێزی ئەیسی میلانی ئیتاڵی نزیکبوو لە مۆندیالی 2022 ببێتە گۆڵپارێزی سەرەکی لێس بلووز، بەڵام بەهۆی پێکانەوە هۆگۆ لۆریس شوێنەکەی گرتەوە و پێشبینی دەکرێت لە یاریی ئەمشەو بەرامبەر نەمسا بە سەرەکی یاریی بکات و پاسەوانی گۆڵی کەڵەشێرەکان بێت.

ماینان وەرزی رابردوو لەگەڵ میلان لە 42 یاری 52 گۆڵی لێکرا و 15 کلین شیتی تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button