ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سێڤییا بەفەرمی رۆیشتنی سێرخیۆ رامۆسی لە یانەکەی راگەیاند

بۆ جاری دووەم یانە ئەندەلووسییەکە بەجێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

سێڤییا بەفەرمی رۆیشتنی سێرخیۆ رامۆسی لە یانەکەی راگەیاند کە وەرزێک بوو گەڕابووەوە ریزەکانی یانە ئەندەلووسییەکە.

یانەی سێڤییای ئیسپانی بەفەرمی رۆیشتنی سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری بەناوبانگی ئیسپانی لە یانەکەی راگەیاندووە، کە ئەو بەرگریکارە 38 ساڵانە هاوینی ساڵی رابردوو لە پاریس سانجێرمان گەڕابووەوە و یانەکە و دوای بەسەربردنی وەرزێکی ‘پڕ کارەسات’ جارێکی دیکە یانەکە بەجێدەهێڵێت.

یانەی سێڤییا لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، سبەی سێشەممە رامۆس کاتژمێر 11:00 ـی پێش نیوەڕۆ بە کاتی ئیسپانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا  لە یاریگای رامۆن سانچێز پیزخوان ماڵئاوایی لە یانەکە دەکات، کە ساڵی 2005 بۆیەکەمجار درێسی یانەکەی پۆشی.

رامۆس وەرزی رابردوو لەکۆی 37 یاری 3301 خولەک یاریی کرد و حەفت گۆڵی بۆ یانەکەی کرد، کە سێڤییا لە لێواری دابەزین بوو بۆ ریزی یانە پلە دووەکان و وەرزێکی خراپی تۆمارکرد.

رامۆس ئێستا یاریزانێکی ئازادە و بێ یانەیە کە لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 2.5 ملیۆن یۆرۆیە و پێشبینی دەکرێت ئەو بەرگریکارە روو لە یانەیەکی سعوودیە یان ئەمریکا بکات.

ئامارەکانی وەرزی رابردووی سێرخیۆ رامۆس لەگەڵ سێڤییا
ئامارەکانی وەرزی رابردووی سێرخیۆ رامۆس لەگەڵ سێڤییا

بابەتی زیاتر

Back to top button