ڤیدیۆ: پۆلیس هەڵدەکوتێتە سەر شوێنی پشووەکانی هالاند و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت
ئێرلینگ هالاند لە میانەی بەسەربردنی پشووەکەی لە مارابێلا دەکەوێتە نیو ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیس و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
گۆڵکارە نەرویجییەکە وەرزێکی ئاسانی لەگەڵ مان سیتی بەڕێ نەکرد، هەروەها هەڵبژاردەکەشی نەگەیشتە یۆرۆ و ئومێدی ئەوە بوو لە پشووەکاندا رابردوو لەبیر بکات و بە دڵێکی خۆشەوە پێ بنێتە وەرزی نوێ.
بەڵام پشووەکەشی بەو جۆرە نەڕۆیشت کە هیوای دەخواست، پاش ئەوەی یەکەیەکی پۆلیسی تایبەت ناسراو بە “بالاکلاڤا کلاد” هەڵیان کووتایە سەر ئەو شوێنەی هالاندی لێبوو لە مارابێلای ئیسپانیا.
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت پۆلیس داوای ناسنامە لە هالاند دەکات و ئەویش سەری سوڕماوە لە دۆخەکە.
ئەمە یەکەم جار نیە پۆلیس هەڵدەکوتێتە سەر ئەو هاوینەهەواری پایا پادرێ لێواری رووباری ماربێلا کە شوێنێکی بەناوبانگە بۆ پشوو و ئاهەنگێڕانەکانی ئەستێرە بەناوبانگەکان، بەڵام روون نیە هۆکاری ئۆپەراسیۆنەکە چی بووە.