راپۆرتی تایبەتگرنگترینیۆرۆی 2024

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و رۆبێرتۆ مارتینێز پێش دەستپێکی یۆرۆی 2024 لەسەر چی رێککەوتوون؟

ئەو دوو مەرجەی راهێنەری پۆرتوگاڵ لە ئەڵمانیا بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆی داناوە

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و رۆبێرتۆ مارتینێز پێش دەستپێکی یۆرۆی 2024 لەسەر دوو خاڵ رێککەوتوون و راهێنەرەکەی پۆرتوگاڵ لە ئەڵمانیا چەند رێنماییەکی بە دۆن داوە.

تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ کە هەمیشە بە راهێنەرێکی توند و پابەند ناسراوە، پێش جامی نەتەوەکانی ئەوروپا سەردانی سعوودیەی کردووە و لەوێ کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و یانەی نەسڕی سعوودی هەبووە.

ریلیڤۆ رایگەیاندووە، مارتینێز لەسەر دوو خاڵ لەبارەی یۆرۆی 2024 لەگەڵ کریستیانۆ رێککەوتووە، هەربۆیە هەست دەکرێت کەمپی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ لە ئەڵمانیا زۆر سەقامگیر و رێکخراوە و هەمووان پابەندی رێسا و رێنماییەکانن.

Fußball: EM, Gruppe F, Portugal, öffentliches Training, Cristiano Ronaldo (l) geht an Trainer Roberto Martinez vorbei.

یەکەم: رۆبێرتۆ مارتینێز بە کریستیانۆ رۆناڵدۆی راگەیاندووە بەهیچ شێوەیە رێگا بە ئامادەبوونی هاوڕێیە نزیکەکانی دۆن لە کەمپەکەیان نادات، کە پێشتر هەمیشە لە کاتی یارییە نێودەوڵەتییەکان هەریەکە لە جۆزیێ سێمیدۆ و میگێل بایکساو و ریکاردۆ ریگوێفی هاوڕێیە نزیکژەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە کەمپی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ لەو هۆتێلە دەبوون کە هەڵبژاردەکە تیایدا دەمایەوە، لەوەتەی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ دەستی بە ئامادەکارییەکانی بۆ یۆرۆی 2024 کردووە، دۆن هاوڕێیەکانی نەبینیوە و داوای راهێنەرەکەی جێبەجێکردووە.

ریلیڤۆ راشیگەیاندووە، یاریزانە لاوەکان لە کەمپی مەشق و راهێنانی پۆرتوگاڵ هەست دەکەن، کریستیانۆ رۆناڵدۆ زۆر گرنگیان پێدەدات و زیاتر لەگەڵیان تێکەڵ بووە و قسەیان لەگەڵ دەکات و هانیان دەدات.

دووەم: رۆبێرتۆ مارتینێز لەگەڵ هێرشبەرەکەی نەسڕی سعوودی گەیشتووەتە رێککەوتن، لەژێر فەرمانی دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەکەی دەبێت، دەکرێت لە یارییەکانی یۆرۆی 2024 یەدەک یان سەرەکی بێت، یان لە نیوەی دووەم بهێنرێتە دەرەوە.

کریستیانۆ بە داواکارییەکەی راهێنەرەکەی رازی بووە، لەکاتێکدا دۆن وەرزی رابردوو لەگەڵ نەسڕ تەنیا لە چوار یاری لە نیوەی دووەم لە یاریگا هێنرایە دەرەوە، کە دوو جاریان لە 10 خولەکی کۆتایی یارییەکان بوو.

لەوەتەی رۆبێرتۆ مارتینێز بووەتە راهێنەری پۆرتوگاڵ، دۆن لە چوار یاریی دابڕاوە و لە سێ یاریش وەکو یاریزانی یەدەک یاریی کردووە و حەفت یاریشی بە تەواوەتی ئەنجام داوە.

May be an image of 3 people, people playing football, people playing American football and text

سبەی سێشەممە پۆرتوگاڵ یەکەم یاریی خۆی لە یۆرۆی 2024 دەکات و رووبەڕووی چیک دەبێتەوە، کە پۆرتوگاڵ لە کۆمەڵەی شەشەم هاوشانی چیک و تورکیا و جۆرجیا یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button