ئیسپانیاگرنگترین

پلانێکی فراوانی داعش بۆ کۆمەڵکوژی یاریزانانی ریال مەدرید پووچەڵ دەکرێتەوە

هەموو شتێک لەبارەی پلانەکە بزانە

Yariga App

یاریگا –

رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، پلانی هێرشکردنە سەر هاندەران و یاریزانانی ریال مەدریدی داڕێشتبوو.

رۆژنامەی ئێل کۆنفیدێنسیالی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، داعش پلانێکی فراوانی بۆ هێرشکردنە سەر سانتیاگۆ بێرنابیۆ داڕێشتبوو، بەڵام پلانەکە بە هەوڵی هاوبەشی ئێف بی ئای، یۆرۆپۆل و گاردی نیشتمانی ئیسپانیا پووچەڵکرایەوە.

لە هەڵمەتێکی هاوبەشی دەزگاکانی ئەمنیدا، 9 ئەندامی داعش دەستگیرکران، زۆربەیان دانیشتووی شارەکانی جیڕۆنا، کادیز و ئالمێریا بوون.

لە رۆژنامەکەدا هاتووە، پلانەکە بریتیبوو لە تەقەکردن لە پاسی گواستنەوەی یاریزانان، کاتێک دەگەیشتە بێرنابیۆ.

دوای هەڵکووتانە سەر ماڵ و شوێنی حەوانەی دەستگیرکراوان، چەندین بەڵگەی جیاواز دۆزرانەوە، لەوانە پلانی هێرشکردنە سەر پاسی یاریزانانی ریال مەدرید و یۆرۆی 2024 لە ئەڵمانیا و ئۆڵێمپیادی پاریس.

لە یەکێک لە بەڵگەکاندا هاتووە

لە نزیک خاڵی گەیشتنی یاریزانان بوەستن، نیشانەکانتان بۆ سەر یاریزانان و هاندەران بێت. ئامانجێکی بەبەها چاوەڕێمان دەکات، هەرزوو بڕۆنە نێو جەنجاڵی و سەرنجی کارمەندانی دەزگاکانی ئەمنی بشێوێنن، تەقینەوە بکەن و بگەنە ئامانجەکانتان.

لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی 2015، داعش زنجیرەیەک هێرشی تیرۆرستی کردە سەر چەند ناوچەیەکی پاریس، لێ نێویاندا سێ تەقینەوەی لە نزیک یاریگای ستاد دۆ فرانس لە باکووری پاریس کرد. لە کۆی هێرشەکان 137 کەس کوژران و نزیکەی 400 کەسی دیکەش برینداربوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button