راپۆرتی تایبەتگرنگترینیۆرۆی 2024

بۆچی ساوزگەیت و یاریزانەکانی ئینگلتەرا لە یۆرۆی 2024 ئەنگوستیلەیەکی زیرەک لە پەنجە دەکەن؟

رێکارێکی نوێ بۆ رێکخستنی تەندروستی یاریزانەکانی ئینگلتەرا

Yariga App

یاریگا –

ئینگلتەرا لە یۆرۆی 2024 پەنای بردووەتە بەر تەکنەلۆژیا بۆ ئەوەی کاتی خەوی یاریزانەکانی رێکبخات و ئاگاداری تەندروستی یاریزانەکانی هەڵبژاردەکە بێت.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ئاشکرایکردووە، گاری ساوزگەیت راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یاریزانەکانی لە ئەڵمانیا ئەنگوستیلەیەکی زیرەکیان لە پەنجە کردووە، کە چەندان کەسایەتی بەناوبانگی وەکو کیم کارداشیان و شازادە هاری پێشتر ئەو ئەنگوستیلەیەیان بەکارهێناوە.

ئەو ئەنگوستیلە زیرەکەی یاریزانانی ئینگڵاند لە پەنجەی دەکەن، یارمەتییان دەدات بۆ ئەوەی کاتەکانی خەو و لێدانی ترپەی دڵ و راددەی سترێسیان دەستنیشان بکات و بە گشتی دۆخی تەندروستییان بە وردی دەردەخات.

England head coach Gareth Southgate during a training session in Germany. Pic: PA

جواو بۆکاس، شارەزای ئەو ئەنگوستیلە زیرەکە لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی سکای نیوز رایگەیاندووە :’ئەم جۆرە ئەنگوستیلەیە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی راددەی لێدانی ترپەی دڵ و پلەی گەرمی و راددەی سترێسی یاریزانەکان بزانرێت، دەتوانرێت لە رێگای ئەم ئەنگوستیلەیە راددەی ئۆکسجینی خوێنی کەسەکان دیاریی بکرێت و راددەی چالاکیشی دەستنیشان بکرێت’.

یاریزانەکانی ئینگلتەرا لە راهێنانەکان ئەو ئەنگوستیلەیە لە پەنجە دەکەن بۆ ئەوەی بزانرێت تا چەند یاریزانەکان هەست بە ماندووێتی دەکەن و یارمەتیدەر دەبێت لە دەستنیشانکردنی ئەو مەشقانەی پێویستە یاریزانەکان ئەنجامیان بدەن.

میدیاکانی بەریتانیا ئاشکرایان کردووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا 12 هەزار پاوەندی خەرجکردووە بۆ ئەوەی ئەو ئەنوسگتیلەیە بۆ شاندی هەڵبژاردەکەی لە یۆرۆی 2024 دابین بکات، کە کۆمپانیای ئۆرا OURA ئەم ئامێرەی بەرهەمهێناوە و چەند ساڵێکە وەرزشوانان و کەسایەتییە بەناوبانگەکان بەکاری دەهێنن، نرخی هەر دانەیەکی ئەو ئەنگوستیلەیە 421 پاوەندە.

The OURA app where users can track their health data. Pic; OURA

ئینگلتەرا خەون بەوە دەبینێت ئەم ئەنگوستیلەیە کۆتایی بە بەدبەختییەکەیان بهێنێت کە لەوەتەی جامی جیهانی 1966 لە بەدەستهێنانی نازناوەکان دوورکەوتوونەتەوە و دەیانەوێت دوای 58 ساڵ بە بەدەستهێنانی نازناوەکان شاد ببنەوە.

لە یەکەم یارییاندا، هەڵبژاردەی سێ شێرەکان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سڕبیایان بردەوە و بە سەرکەوتن دەستیان بە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا کرد.

Oura Ring – England players using £421 smart ring to boost Euro 2024 hopes

بابەتی زیاتر

Back to top button