عێراق

بە فەرمی ئەیوب ئەدیشۆ و قوەی جەوی جیابوونەوە و شوێنگرەوەشی دەستنیشانکرا

Yariga App

یاریگا-

کەمێک لە مەوبەر پەڕەی تایبەتی جەویە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیس بووک ڕایگەیاند ئەیوب ئەدیشۆی راهێنەر لە ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکە دوورخراوەتەوە.

دوای شکستەکەیان لە یارییە دواخراوەکەی بەرامبەر یانەی زاخۆ، دەستەی کارگێڕی قوەی جەویە بە فەرمی ئەیوب ئەدیشۆی راهێنەریان لە ئەرکەکەی دوورخستەوە، جەویە سێیەم یارییە بەدوای یەک لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق شکست دەهێنێت لەگەڵ زەوڕا و نەورۆز و زاخۆ، هەرچەندە ئەیوب لە دوو یاری پێشووتر داوای دەستلەکارکێشانەوەی کردبوو بەڵام کارگێڕی یانەکە ڕەتیان دەکردەوە.

لە شوێنی ئەیوب یانەی جەویە رایگەیاند رەزاق فەرحان تاکۆتایی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق و جامی عێراق راهێنەرایەتی تیپەکە دەکات و سەفوان عەبدولغەنیش وەک یاریدەدەری دەستبەکار دەبێت، یانەی جەویە لە پلەی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقە و لە جامیش لە یاری پێش کۆتاییە کە بەرامبەر یانەی زەوڕا یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button