گرنگترینیۆرۆی 2024

ڤیدیۆ | گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هاندەرانی ئینگلتەرا و سڕبیا دروستبوو

هاندەران پەلاماری یەکترییان دا

Yariga App

یاریگا –

پێش یاریی ئەمشەویان لە یۆرۆی 2024 گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هاندەرانی ئینگلتەرا و سڕبیا دروستبوو، چەند هاندەرێک برینداربوون.

میدیاکانی ئەوروپا بڵاویانکردووەتەوە، چەند هاندەرێکی ئینگلتەرا لە یەکێک لە کافتریاکانی ناوچەی گێلسنکێرشن لە ئەڵمانیا هێرشیان کردووەتە سەر هاندەرانی سڕبیا و شەڕ و گرژی لە نێوان هاندەرانی ئینگلتەرا و سڕبیا دروستبووە، کە ئەمشەو هەردوو هەڵبژاردە لە رۆژی سێیەمی پاڵەوانێتییەکە رووبەڕوو دەبنەوە.

لە سۆشیاڵ میدیا گرتەی شەڕەکەی نێوان هاندەرانی ئینگلتەرا و سڕبیا بڵاوبووەتەوە، کە هاندەرەکان بە مێز و کورسی و بوتڵ پەلاماری یەکتری دەدەن و چەند هاندەرێک بریندار دەبن.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی هاندەران پەلاماری یەکتریان داوە و چەند هاندەرێک بریندار بوون، لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە کۆنتڕۆڵی دۆخەکە کراوە کە 200 پۆلیس بۆ کۆنطرؤلکردنی گرژییەکان گەیشتنە شوێنی شەڕ و ئاڵۆزییەکە.

ئەمە دووەم رووداوی نەخوازراوە لە یۆۆری 2024 لە ئەڵمانیا رووبدات، پێشتر لە سەرەتای رۆژی سێیەمی پاڵەوانێتییەکە لە هامبۆرگ پۆلیسی ئەڵمانیا تەقەیان لە پیاوێک کرد کە دەیویست بە نارنجۆک و تەور پەلاماری هاندەرانی هۆڵەندا بدات.

ئەمشەو لە کۆمەڵەی سێیەمی یۆرۆی 2024 ئینگلتەرا و سڕبیا لە یەکەم یاریی خۆیان لە پاڵەوانێتییەکە کاتژمێر 22:00 رووبەڕوو دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button