ئیسپانیاکۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

بۆچی یاریزانێکی بڕازیلی پێش کۆپا ئەمریکا ستایلی قژە پەمەییەکەی گۆڕیوە؟

یان کۆتۆ دەڵێت پێیان گوتم: ستایلی قژەکەت گەمژانەیە

Yariga App

یاریگا –

بەرگریکارێکی بڕازیلی پێش کۆپا ئەمریکا لەسەر داوای هەڵبژاردەکەی رازی بووە، ستایلی قژە پەمەییەکەی بگۆڕێت لەکاتێکدا ماوەیەکی زۆرە بەو ستایلە دەردەکەوێت.

ماڵپەڕی ئەتلەتیکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، یان کۆتۆ بەرگریکاری یانەی جیرۆنای ئیسپانی و هەڵبژاردەی بڕازیل لەسەر داوای هەڵبژاردەکەی ستایلی قژە پەمەییەکەی گۆڕیوە و لە دوایین یارییە دۆستانەکانی هەڵبژاردەکەی قژە پەمەییەکەی نەهێشتبوو.

Entenda porque a CBF pediu que Yan Couto tirasse cabelo rosa - Rádio Clube do Pará

یان کۆتۆ لەبارەی گۆڕینی ستایلی قژی دەڵێت :’داوایان لێکردم ستایلی قژم بگۆڕم، پێیان گوتم ستایلەکە کەمێک گەمژانە دەردەکەوێت، هەرچەندە من لەگەڵ ئەو بۆچوونەدا نیم، بەڵام قبوڵم کرد و رێزم لەو داواکارییە گرت، من بە درێژایی ئەم وەرزە بە قژی پەمەیی یاریم دەکرد و بژاردەی خۆم بوو، وەرزێکی نایابمان بەڕێکرد’.

یان کۆتۆ بەبێ ئەوەی ئاشکرای بکات داواکارییەکەی لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی بڕازیل یان دەستەی راهێنەرانەوە لێکراوە، دەشڵێت :’لەوانەیە ستایلی قژەکەی من پەیوەندی بەوەوە هەبێت لە جیرۆنا زۆربەی یاریزانەکان قژیان بۆیە دەکەن، بۆیە لەوێ بۆیەکردنی قژ بەشێکە لە فاشیۆن و سەرنجڕاکێشی، بەڵام لە بڕازیل دۆخەکە گۆڕاوە ئیتر یان قژم بۆیەی رەش دەکەم، یان هەروا بە سروشتی خۆی دەبێت’.

VITORIA-GASTEIZ, SPAIN - MAY 10: Yan Couto of Girona FC looks on prior to the LaLiga EA Sports match between Deportivo Alaves and Girona FC at Estadio de Mendizorroza on May 10, 2024 in Vitoria-Gasteiz, Spain. (Photo by Juan Manuel Serrano Arce/Getty Images)

یان کۆتۆ (22 ساڵان) ئەم وەرزە لەگەڵ جیرۆنا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 39 یاریی ئەنجام داوە، مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بۆیەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی بڕازیل کرا و لەوکاتەوە چوار یاریی بە درێسی سێلیساو کردووە.

کۆتۆ لە دوایین یاریی بڕازیل بەرامبەر ئەمریکا کە 1-1 یەکسانبوون، لەسەر کورسی یەدەک دانیشتبوو، کە رۆژی 24ـی ئەم مانگە سەماکارانی سامبا لە یەکەم یارییان لە کۆپا ئەمریکای 2024 رووبەڕووی کۆستاریکا دەبنەوە.

Couto sported a more modest hairdo in Brazil's warm-up friendlies against Mexico and the USA

بابەتی زیاتر

Back to top button