گرنگترینیۆرۆی 2024

یورۆی 2024؛ پۆلیس تەقەی لە پیاوێک کردووە ویستویەتی بە تەور و نارنجۆک هێرش بکاتە سەر هاندەران

Yariga App

یاریگا –

پۆلیسی ئەڵمانیا لە شاری هامبۆرگ تەقەی لە پیاوێک کردووە ویستویەتی بە تەور و نارنجۆک هێرش بکاتە سەر هاندەرانی هۆڵەندا و پۆڵەندا.

رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، لە شەقامی ريبربان لە هامبۆرگ لەوکاتەی ئاپۆڕای هاندەرانی هۆڵەندا تێدەپەڕین، پیاوێک ویستویەتی بە تەور و نارنجۆک هێرش بکاتە سەر هاندەران و ئازاریان بدات، بۆیە پۆلیسی ئەڵمانیا بە تەقەکردن هەوڵی راگرتن و دەستگیرکردنی داوە.

پۆلیسی هامبۆرگ لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، کەمێک لەمەوبەر پۆلیسی سانت پاولی پرۆسەیەکی گەورەی بەجێگەیاند و پیاوێکی دەستگیرکرد کە دەیویست بە نارنجۆک و تەور هێرشیان بکاتە سەر، ئێستا تۆمەتبارەکە بریندارە و چارەسەر وەردەگرێت.

نزیکەی 50 هەزار هاندەر لە هۆڵەنداوە گەشتی ئەڵمانیایان کردووە و کەمێکی دیکە لە هامبۆرگ ئامادەی یاریی هەڵبژاردەکەیان بەرامبەر پۆڵەندا دەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button