گرنگترینیۆرۆی 2024

لە یۆرۆی 2024 گۆڵبارانە؛ پاڵەوانێتییەکە تەنیا بە 4 یاری ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە

Yariga App

یاریگا –

لە یۆرۆی 2024 گۆڵبارانە و پاڵەوانێتییەکە لە ئەڵمانیا تەنیا دوای ئەنجامدرانی چوار یاری ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە.

تەنیا لە ماوەی دوو رۆژدا وەشانی ئەمجارەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە رووی ژمارەی گۆڵەکانەوە ریکۆردی شکاند و یۆرۆی 2024 تەنیا بە چوار یاری ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە، لەو چوار یارییەی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو بەڕێوەچوون 16 گۆڵ کراون، واتە 4 گۆڵ لە هەر یارییەکدا.

16 گۆڵ لە چوار یاریی یۆرۆی 2024 تۆمارکراون
16 گۆڵ لە چوار یاریی یۆرۆی 2024 تۆمارکراون

لەوەتەی یۆرۆی 1976 یەکەمجارە لە چوار یاریی دەستپێکی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا یان جامی جیهانی هێندە گۆڵ بکرێت، یەکەمجارە لە چوار یاریی سەرەتای پاڵەوانێتییەکە لە سێ یاری تەنیا لە نیوەی یەکەمی یارییەکان بەلایەنی کەم سێ گۆڵ بکرێت، لە یۆرۆی 2020 لە تەواوی پاڵەوانێتییەکە تەنیا لە دوو یاری لە نیوەی یەکەم ئەم رووداوە روویدا.

لە هەر چوار یارییەکەی یۆرۆی 2024 بەلایەنی کەم سێ گۆڵ یان زیاتر تۆمارکراون، کە ئەڵمانیای میواندار لە یاریی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە 5-1 لە سکۆتلەندای بردەوە، سویسڕا 3-1 لە هەنگاریای بردەوە و ئیسپانیاش 3-0 لە کڕواتیای بردەوە، ئیتاڵیاش 2-1 لە ئەلبانیای بردەوە.

لە یۆرۆی 2020 لە کۆی 51 یاریی پاڵەوانێتییەکە 142 گۆڵ تۆمارکران و هێشتا لە وەشانی ئەمجارە 47 یاریی ماون و پێشبینی دەکرێت وەشانی ئەمجارەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە رووی گۆڵکردن چەندان ریکۆرد بشکێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button