ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایرن میونشن گرێبەستی یاریزانێكی نوێ كردەوە

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن، بە شێوەیەكی فەرمی گرێبەستی ئالێكساندەر پاڤلۆڤیچی ئەڵمانی و ناوەڕاستكاری یانەكەی نوێ كردەوە.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی بایرن میونشن لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی ئالێكساندەر پاڤلۆڤیچی راگەیاند.


پاڤلۆڤیچی تەمەن 20 ساڵان بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا ساڵی 2029 گرێبەستەكەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێ كردەوە.

لە دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ناوەڕاستكارە ئەڵمانیەكە گوتی:

بایرن یانەی دڵی منە، دڵخۆش و سوپاسگوزارم، دەمەوێت لەگەڵ یانەكەم نازناوەكان بەدەستبهێنم.

وەرزی رابردوو پاڤلۆڤیچ لەگەل بایرن 25 یاری كرد و توانی دوو گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button