بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

یاریزانێك ریزەكانی نەسری جێهێشت

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسری سعودی رۆیشتنی دەیڤد ئۆسپینا گۆڵپارێزی كۆڵۆمبی یانەكەی راگەیاند.

هەژماری فەرمی نەسر لە پلاتفۆرمی ئێكس بە وێنەیەك ماڵئاوایی لە گۆڵپارێزەكەی كرد و رۆیشتنی لە ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.


لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی 2022 ئۆسپینا لە ناپۆلیەوە پەیوەندی بە نەسری سعودیەوە كرد.

لە دوای جێهێشتنی نەسر، یانەی ناسیۆنال مێدیینی كۆڵۆمبی رایگەیاند بە شێوەیەكی فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ دەیڤد ئۆسپینای گۆڵپارێز واژۆ كردووە.


ئۆسپینا لەگەڵ نەسر 29 یاری كرد و توانی لە 14 یاری تۆری گۆڵەكەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە.

نەسر ئامادەكاری بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزێكی نوێ دەكات، رۆژنامەكان ناوی ئالیسن بەیكەریان بە یانە سعودیەكەوە بەستووەتەوە.

دەیڤد ئۆسپینا

بابەتی زیاتر

Back to top button