ئیتاڵیاگرنگترینیۆرۆی 2024

سپالێتی: ده‌بوو گۆڵی زیاتر تۆماربكه‌ین

Yariga App

یاریگا –

لوسیانۆ سپالێتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا پێی وایە تیپەکەی ئه‌و ئاسته‌ى چاوەڕوان دەکرا بەرامبەر ئەلبانیا پێشكه‌شی نەکرد.

ئیتاڵیا، پاڵەوانی یۆرۆی رابردوو، لە گه‌ڕی یەکەمی کۆمەڵەی دووەمی یۆرۆ، لە یاریگای سیگناڵ ئیدۆنا پارک لە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئەلبانیا بردەوە.

سپالێتی لە لێدوانێکیدا بۆ كه‌ناڵی رای سپۆرتی ئیتاڵی گوتی، ئەمڕۆ  هەموو شتێکم لە یاریزانەکان بەدڵ بوو، ئاستێکی نایابیان پێشكه‌شكرد، بەڵام ده‌بێت به‌و ئاسته‌ بگه‌ینه‌ شوێنك كه‌ ده‌مانه‌ێت،ئەگەرنا بێمانا ده‌بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمه‌ له‌ یارییه‌كه‌ ده‌مانتوانی گۆڵی زیاتر تۆماربكه‌ین ناكرێت ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ له‌ ده‌ست بده‌ین، بەڵام ئەوەمان نەکرد، خۆمان بەباشی ئامادەکردبوو، نایاب بووین، به‌ڵام ده‌بوو باشتر ده‌ربكه‌وین.

لە وەڵامی پێكانی بارێلا گوتی، تیپەکە پشت بە یاریزانێك نابەستێت، چونکە 26 یاریزانی بەهێزمان هەیە، من ئەو بیرۆکەیەم بەدڵ نییە کە تیپێك پشت بە تاکەکان دەبەستێت.

لە کۆتاییدا گوتی، لە گێمی دووەمدا ئەلبانیا هەوڵیدا شتێک بکات و ناچار بووین سوود لە شوێنە کراوەکان وەربگرین، گه‌ڕاینه‌وه‌ دواوه‌، ده‌بێت له‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كان به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ین.

بەم بردنەوەیە ئیتاڵیا بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی دووەمی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مه‌،  لەدوای ئیسپانیاوە دێت، پێنجشەممەی داهاتوو هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و ئیتاڵیا رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button