بە ژمارە؛ مۆراتا هەڕەشەیە بۆ سەر ژمارەی ئەفسانەکانی وڵاتەکەی و ئەورووپایش
یاریگا –
ئالڤارۆ مۆراتا وردە وردە خۆی دەخزێنێتە ریزی ئەفسانەکانی ئەوروپاوە و ژمارەکانی هەڕەشەن لەسەر ژمارەی ئەفسانەکانی ئەو کیشوەرە.
مۆراتا کە سەرکردایەتی ئیسپانییەکانی کرد لە بردنەوەکەیان بەرانبەر کرواتیا 3-0 لە یەکەم یاریی کۆمەڵەی دووەمی یۆرۆی 2024، توانی گۆڵی کردنەوەی رووبەڕوو بوونەوەکە تۆمار بکات.
بەو گۆڵە، کاپتنی مەتەدۆرەکان ژمارەی گۆڵەکانی لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بەرزکردەوە بۆ 7 و بەوەش تەنیا سێ گۆڵی ماوە بۆ شکاندی ژمارەکەی میشێل پلاتینی ئەفسانەی فەرەنسا.
گۆڵکاری مێژووی پاڵەوانێتیەکە کریستیانۆ رۆناڵدۆیە بە 14 گۆڵ کە ئەم وەشانەیش بەشداری چالاکی دەبێت لە تەمەنی 38 ساڵیدا و ئەگەری هەیە جیاوازییەکە زیاتر بکات لەگەڵ رکابەرەکانی.
🥉🇪🇸 Álvaro Morata becomes the third top scorer in the history of the Euros with 7 goals.
Only Cristiano Ronaldo (14) and Michel Platini (9) have more goals than him. pic.twitter.com/cJp5zXzD3e
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 15, 2024
جیا لەوەیش، هێرشبەرەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید رکابەری ئەفسانەکانی وڵاتەکەی خۆیشی دەکات لە رووی ژمارەوە. ئێستا ژمارەی بەشداریکردنی لە گۆڵدا یەکسانە بە هەمان ژمارەی فێرناندۆ تۆرێس و داڤید سیلڤا. تەنها فابریگاس زیاتر ئالڤارۆ بەشداری گۆڵی کردووە (3 گۆڵ و 5 ئەسیست).
7 – Only Cesc Fàbregas (8 – 3 goals, 5 assists) has been involved in more #EUROs goals for #Spain 🇪🇸 than Álvaro Morata (7 – 7 goals, the same as Fernando Torres and David Silva). Reference.#Euro2024 pic.twitter.com/dfGTdjuai3
— OptaJose (@OptaJose) June 15, 2024
هێرشبەرە 31 ساڵانەکە لەوەتەی یەکەم بانگهێشتکردنی نێوەدەوڵەتیەوە لە ساڵی 2014 تا ئێستا جامەکەی بەرزنەکردووەتەوە، بەڵام توانی جامی خولی نەتەوەکانی ئەوروپای ناسراو بە نەیشنزلیگ 2022-2023 بباتەوە.