گرنگترینیۆرۆی 2024

یامال بوو بە خاوەنی ریکۆردێکی مێژژوویی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال بەردەوامە لە تۆمارکردنی ریکۆردی تاکەکەسیی و ئەم جارە لەسەر ئاستی هەڵبژاردە ژمارەیەکی پێوانەیی بە ناویەوە نووسرا.

یامال کە لە پێکهاتە سەرەکیەکەی لویس دی لا فوینتی راهێنەری ئیسپانیادا بوو بۆ یاریی یەکەمیان بەرانبەر کرواتیا، تازە تەمەنی 16 ساڵ و 338 رۆژە. بەوەش بوو بە بچووکترین یاریزان لە مێژووی یۆردا بەشداری یاریی بکات.

پێش لامین، ریکۆردەکە بە ناوی یاریزانی پۆڵەندی کاسپەر پۆزلۆوسکی بوو کە لە یارییەکانی یۆرۆی 2020 تۆماری کرد کاتێک تەمەنی 17 ساڵ و 246 رۆژ بوو.

ئەوە تەنها ریکۆرد نەبوو بۆ لامین، بە ئەسیستێک بۆ دانی کارڤاخال، بچووکترین یاریزانێکە لە مێژووی خولەکە گۆڵ دروست بکات.

جگە لەوە، ریکۆردێکیتری گەورە چاوەڕوانی ئەستێرە گچکەکەی ماتادۆر دەکات بەوەی بە تۆمارکردنی گۆڵێک لە یۆرۆی ئەڵمانیا، دەبێتە بچووکترین یاریزان تۆڕی گۆڵ بهەژێنێت. ژمارە پێوانەییەکەی یۆهان ڤۆنلاتهێنی سویسری دەشکێنێت کە لە یۆرۆی 2004 گۆڵی لە فەرەنسا تۆمارکرد.

ئیسپانییەکان 3-0 لە یارییەکە هاتنە دەرەوە کە یاریزانان ئالڤارۆ مۆراتا، فابیان رویز و کارڤاخال تۆماریانکرد. یەکەمین زەنگی ئامادەگی خۆیان لێدا بۆ رکابەرەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button