ئه‌مریکاکۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

لیستی كۆتایی ئەرجەنتین بۆ یارییەكانی كۆپا ئەمریكا

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل سكالۆنی، راهێنەری ئەرجەنتین لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەكەی بۆ یارییەكانی كۆپا ئەمریكا بڵاوكردەوە.

چاوەڕوان دەكرێت یارییەكانی كۆپا ئەمریكا لە بەرواری 21ی مانگ و پاش شەش رۆژی دیكە دەست پێ بكات.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە كۆمەڵەی یەكەم شانبەشانی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی پێرو، چیلی و كەنەدا دێت.

تانگۆ پاڵەوانی وەشانی رابردووی پاڵەوانییەتیەكەیە كاتێك لە یاری كۆتایی بە گۆڵێكی ئانخێل دی ماریا لە نێو یاریگایا ماراكانا شكستیان بە هەڵبژاردەی بەڕازیل هێنا.


لیستی كۆتایی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ئەرجەنتین بۆ یارییەكانی كۆپا ئەمریكا:

گۆڵپارێز:

فرانكۆ ئارمانی، واڵتەر بێنیتیز، ئێمیلیانۆ مارتینێز

بەرگریكار:

ناهوێل مۆلینا، كریستیان رۆمێرۆ، گێرمان پێزێلا، لوكاس كوارتا، نیكۆلاس ئۆتامێندی، لیساندرۆ مارتینێز، ماركۆس ئاكونیا، نیكۆلاس تاگلیافیكۆ

ناوەڕاست:

گویدۆ رۆدریگێز، لیاندرۆ پاریدیس، ئالێكسیس ماك ئالیستەر، رۆدریگۆ دی پاوڵ، ئیزیكێل پالاسیۆس، ئێنزۆ فێرناندێز ، جیۆڤانی لۆسێلسۆ

هێرشبەر:

ئانخێل دی ماریا، ڤالێنتین كاربۆنی ، لیۆنێل مێسی، ئالیخاندرۆ گارناچۆ، نیكۆلاس گۆنزالێز، لاوتارۆ مارتینێز، جولیان ئالڤارێز.

لە لیستەكەدا پاولۆ دیبالای ئەستێرەی رۆما نابیندرێت و بانگهێشت نەكراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button