ئه‌وروپاراپۆرتی تایبەتگرنگترینیۆرۆی 2024

سیلڤینیۆ، ئەو راهێنەرە بڕازیلییەی دەیەوێت ئەلبانیا لە یۆرۆی 2024 بکاتە مەغریبی مۆندیالی 2022

ئەستێرەکەی پێشووی بارسێلۆنا و مان سیتی چاوی لە سوپڕایزێکی گەورەیە

Yariga App

یاریگا –

ئەلبانیا لە یۆرۆی 2024 بە راهێنەرایەتی سیلڤینیۆ ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا و ئارسێناڵ و مانچێستەر سیتی، دەیەوێت ببێتە ئەسپە رەشەکەی پاڵەوانێتییەکە و هەمان دەستکەوتی مەغریب لە مۆندیالی 2022 دووبارە بکاتەوە.

سیلڤینیۆ (50 ساڵ) کە ساڵی 2010 وازی لە یاریکردن هێنا و راهێنەرایەتی یانەکانی لیۆنی فڕەنسی و کۆرینتیانزی بڕازیلی کردووە، لە یۆرۆی 2024 راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکات کە لەوەتەی سەرەتای ساڵی 2023 ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی وەرگرتووە و لە دووەم بەشداریکردنی ئەلبانیا لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەیەوێت ببێتە ئەسپە رەشەکەی ئەوروپا.

How Sylvinho, Zabaleta defied the odds to guide Albania to Euro 2024 |  theScore.com

پابلۆ زابالێتا بەرگریکاری پێشووی ئارجێنتینی کە بەیەکەوە لە مانچێستەر سیتی یارییان دەکرد وەکو یاریدەدەری راهێنەر لەگەڵ سیلڤینیۆ کار دەکات، راهێنەرە بڕازیلییەکە هەڵبژاردەی ئەلبانیای گەیاندووەتە یۆرۆی 2024 لەکاتێکدا پێشتر لە مێژوودا تەنیا جارێک گەیشتبووە پاڵەوانێتییەکە، لە یۆرۆی 2016 لە یەکەم بەشداریکردنی لە مێژووی پاڵەوانێتییەکە لە قۆناخی یەکەمەوە ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

سیلڤینیۆ لەبارەی چانسی هەڵبژاردەکەیان لە یۆرۆی 2024 دەڵێت :’ئێمە دەمانەوێت لاسایی هەڵبژاردەی مەغریب بکەینەوە، وەکچۆن ئەوان پێچەوانەی پێشبینییەکان گەیشتنە پێش کۆتایی مۆندیالی 2022، ئێمەش دەمانەوێت هەمان دەستکەوت دووبارە بکەینەوە و ئەوانمان کردووەتە نموونەی باڵای خۆمان’.

Image

سیلڤینیۆ کێیە؟

سیلڤینیۆ لە ساڵانی 1994 تاوەکو 2010 یاریزانی پیشەگەری تۆپی پێ بوو، لە ریزی یانەکانی کۆرینتیانزی بڕازیلی، سێلتاڤیگۆی ئیسپانی، ئارسێناڵی ئینگلیزی، بارسێلۆنای ئیسپانی و مانچێستەر سیتی ئینگلیزی یاریی کردووە و یاریزانی بەرگری چەپ بوو، ساڵی 2010 وازی لە یاریکردن هێنا.

سیلڤینیۆ لەوەتەی ساڵی 2019 وەکو راهێنەری تۆپی دەستی بە کار کردووە و راهێنەرایەتی یانەی لیۆنی فڕەنسی و کۆرێنتیانزی بڕازیلی کردووە، پێشتریش وەکو یاریدەدەری راهێنەر لەگەڵ رۆبێرتۆ مانسینی لە هەڵبژاردەی سعوودیە و یانەی ئینتەر میلان لە ساڵانی 2014 تا 2016 کاری کردووە.

سیلڤینیۆ دوای ئەوەی ئەلبانیای گەیاندە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا مێداڵیای هەڵۆی زێڕینی ئەو وڵاتەی پێبەخشرا، راهێنەرە بڕازیلییەکە دەڵێت :’من تێدەگەم چ بەرپرسیارەتییەکم لەسەر شانە، تەواوی گەلی ئەلبانیا بە جۆش و خرۆشەوە هانی هەڵبژاردەکەیان دەدەن و ئەوان لەپێناوی هەڵبژاردەکەیان لە هەموو شوێنێک ئامادە دەبن’.

ئەلبانیا لە کۆمەڵەیەکی قورسدایە و هاوشانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا و کڕواتیا لە کۆمەڵەی دووەم یاریی دەکات و ئەمشەو لە یەکەم یاریی خۆیدا کاتژمێر 22:00 رووبەڕووی ئیتاڵیا دەبێتەوە.

سپالێتی و ئیتاڵییەکان لە ئەلبانیا دەترسن

لەکۆی ئەو 26 یاریزانەی بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بانگهێشتکراون 9 یاریزانیان لە یانەکانی خولی ئیتاڵیا یاریی دەکەن و شارەزای ستایلی یاریکردنی ئیتاڵیان، هەربۆیە لوچانۆ سپالێتی و ئیتاڵییەکان دەترسن سیلڤینیۆ و یاریزانەکانی لە یەکەم یاریی یۆرۆی 2024 پاڵەوانی ئەوروپا تووشی گرفتی گەورە بکەن.

لوچیانۆ سپالێتی لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی ئەلبانیا دەڵێت :’سیلڤینیۆ کاری گەورەی کردووە و هەڵبژاردەیەکی بەهێزی ئامادە کردووە، ئەوان خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی نایابن کە شارەزای یاریکردنی ئێمەن، یاریزانەکانیان لە سێریا ئەی خۆیان سەلماندووە و ئەمەش ئەرکی ئێمە قورس دەکات’.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button