ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

بارسێلۆنا پێش وەرزی نوێ دوو رێگا بۆ ڤیتۆر رۆکی دیاری دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا، پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ دوو رێگەی بۆ هێرشبەری یانه‌كه‌ی، ڤیتۆر رۆکی دەستنیشانکرد.

رۆکی لە مانگی یەکی ئه‌مساڵ لە یانەی ئەتلەتیکۆ پاراناینسەوە بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بارسیڵۆنا کرد، بەڵام یاریزانە بەڕازیلییەکە له‌لایه‌ن چاڤی هێرناندێزی راهێنەری پێشووی یانه‌كه‌ وه‌ك پێویست پشتی پێنه‌به‌سترا.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی  ئه‌و دوو رێگه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنای له‌سه‌ر داهاتووی رۆكی یه‌كلایكردۆته‌وه‌،  رێگه‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت رۆکی لە وەرزی داهاتوو بمێنێتەوە، بەڵام بەمەرجێک نەکەوێتە ژێر سزای یاسای یاریی پاك و توانای واژۆکردنی گرێبەستی نوێ هه‌بێت، رێگه‌ی دووه‌م ئه‌وه‌یه‌، له‌ كاتێك نه‌یتوانی گرێبه‌ستی نوێ بكات، یان یاسایی یاریی پاكی له‌سه‌ر جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وا یانه‌كه‌ ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت.

یانه‌ی بارسێلۆنا به‌ ئامانجی جێگرەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ رۆكی واژۆ كرد، به‌ڵام یانه‌كه‌ وه‌ك پێویست سوودی له‌ تواناكانی یاریزانه‌كه‌ نه‌بینیوه‌،پێدەچێت بەهۆی قەیرانی داراییەوە هێرشبەری یاریزانه‌كه‌ ریزی یانه‌كه‌ جێبهێلێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button