عێراقکوردستان

لە ماوەی پێنج رۆژدا زاخۆ بەرامبەر جەویە و شوڕتە یاری دەکات

Yariga App

یاریگا-

تەنها لە ماوەی پێنج رۆژدا زاخۆ بەرامبەر شوڕتەی خاوەن پلەی یەکەم و قوەی جەوی خاوەن پلەی دووەمی ریزبەندی ئەستێرەکانی عێراق یاری دەکات.

ئەمڕۆ شەممە ( 15ـی حوزەیران/ یۆنیۆی 2024) لە لە یاریەکی دواخراوی خولی ئەستێرەکانی عێراق کاتژمێر 6ـی ئێوارە لە نێو یاریگای خۆی زاخۆ میوانداری قوەی جەویە دەکات، کارگێڕی یانەی زاخۆ بۆ ئەم یاریە داوای لە هاندەرانی تیەکە کردووە بە ڕیژەیەکی زۆر ئامادەبن بۆ ئەوەی پاڵپشتی تەواوی زاخۆ بکەن تاوەکو سەرکەوتن بە دەست بهێنێت، چونکە لە یاریەکەی ئەمڕۆدا زاخۆ بەبێ تەڵاڵ بەلوشی راهێنەری و ئەحمەد ئیبراهیم و محەمەد نومی یاریزانانی تیپەکەی یاری دەکات کە بەهۆی سزاوە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی عێراقەوە راگیراون.

لە مێژوودا زاخۆ و جەویە 25 یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە.

زاخۆ و قوەی جەوی لە مێژووی خۆیاندا 25 جار لە یاری فەرمیدا بەرامبەر یەکتر یارییان کردووە، زاخۆ شەش سەرکەوتنی تۆمار کردووە و جەویە 14 بردنەوەی بەرامبەر زاخۆ بە دەستهێناوە و لە 5 یاریشدا یەکسان بوونە، زاخۆ 19 گۆڵی تۆمار کردووە و جەویەش 40 گۆڵی لە تۆڕی زاخۆ کردووە.

بۆ یانەی قوەی جەویەش تاڕادەیەک ئەنجامی یاریەکەی ئەمڕۆ یەکلاکەرەوە دەبێت تاوەکو بەردەوام لە کێبڕکێی وەرگرتنی خانەی یەکەم یاخود پاڵەوانی ئەم وەرزە رادەستی یانەی شورتە دەکات، هەرسێ یاریزانی جەویە عەلی جاسم و ئەیمەن حوسێن لەگەڵ ئیبراهیم بایش لە یاریەکە ئامادەدەبن دوای ئەوەی بەهۆی یارییەکانی هەڵبژاردەی عێراق دابڕابوون.

بۆ یاریەکەی ئەمڕۆش لە سەر داوای یانەی زاخۆ ناوبژیوانی تونسی یوسری بوعەلی یاریەکە بەڕێوەدەبات، هەر لەم هەفتەیەشدا رۆژی چوارشەممەی داهاتوو زاخۆ هەر لە نێو یاریگای خۆی لە گەڕی 33ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق رووبەرووی شوڕتەی خاوەن پلەی یەکەمی ریزبەندی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button